هێرشی گازی سەر خوێندنگەكان بەردەوامە



دەیان خوێندنگە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران هێرشی گازیان كرایەسەر

هێرشی گازی سەر خوێندنگەكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران درێژەی هەیە، تەنها لە ڕۆژێكدا لانی كەم ٢٧ قوتابخانە لە شارەكانی كەرەج، ئیسفەهان، تەورێز، شاهینشار، بەندەرگەناوە، كامێران، شەهریار، شنۆ، ئورمیە، برووجێرد، مەریوان، پارساوای موغان و كرماشان ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە لە شاری شنۆ، هێرشی كیمیایی كراوەتە سەر شەش قوتابخانەی خەدیجەكوبرا، فەرزانەگان، مەلەك‌ئەلنسا، شەرەف، پانزەی خورداد و سەیادیفەر و بەم هۆیەشەوە كۆمەڵێك قوتابی ژەهراوی بوون.

هاوكات هێرش كراوەتە سەر سێ قوتابخانەی كچانە بە ناوەكانی زەینەب، عەترت و حیجاب لە شاری گەناوە سەر بە پارێزگای بووشێهر.

هەروەها هێرش كراوەتە سەر قوتابخانە كچانەكانی مریەم و دانشپەژووهان و قوتابخانەی سەرەتاییی شیما مورادی لە شاری كرماشان و لانی كەم 60 قوتابی ژەهراوی بوون كە دۆخی تەندروستیی دوو كەسیان ناجێگیر و خراپە.

لە درێژەی ئەم هێرشانەدا دوو قوتابخانەی سەرەتاییی فەهمیدە و قوتابخانەی كچانەی فاتمەی زارا لە شاری كامێران كراونەتە ئامانج و كۆمەڵێك قوتابی ژاراوی بوون كە ١٢ كەسیان بە مەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی سینا لەو شارە گواستراونەتەوە.

هاوكات هێرش كراوەتە سەر قوتابخانەی كچانەی كەماڵ دێهقانی لە شارۆچكەی ڕازیی كەرەج، قوتابخانەی بێعسەت لە شەهریاری تاران، قوتابخانەی كچانەی ئەحمەدیە لە بروجێرد، قوتابخانە كچانەكانی دواناوەندیی وەلیعەسر لە ئورمیە، قوتابخانەیەك لە پارساوا موغانی پارێزگای ئەردەبیل و قوتابخانەی ٢٢ی بەهمەن لە مەریوان.

سەرچاوەكان لە مەریوان ڕایانگەیاندووە؛ پاش ئەوەی كە هێرشكراوەتە سەر قوتابخانەی ٢٢ی بەهمەن لەو شارە، بەڕێوەبەری قوتابخانەكە نەیهێشتووە قوتابییان بچنە دەرەوە و هەڕەشەی دەركردنی لێ كردوون.

بەپێی بەڵگە و وێنە بڵاوكراوەكان، هێزە حكوومەتییەكان لە چەندین قوتابخانەی شارەكانی شاهینشار، ئورمیە و پارساوا موغان، دەرگای چوونەدەرەوەی قوتابخانەكانیان بەستووە و نەیانهێشتووە قوتابییان بچنە دەرەوە.

ئەمریكا و عێراق لەسەر دراو ڕێككەوتن
پێشت ئەمریكا و عێراق لەسەر دراو ڕێككەوتن
شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین بە ڕێوەیە
دواتر شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین بە ڕێوەیە
ەیوەندیدار