شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین بە ڕێوەیە



بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە،ئەمڕۆ چوار شەممە 12– 4 – 2023 باران بارین لەسەرجەم ناوچەكان بەردەوامی دەبێت، باران بەلێزمە و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك و بەشێك لە ئیدارەی ڕاپەڕین ماوەی دابارینی تا كاتەكانی دوای نیوەڕۆ و ئێوارە بە شێوەی لێزمە باران و تاوە بارانی بەهێز دەبێت.

باس لە ئەوەش كراوە، لە ئێوارەدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە سنووری پارێزگای كەركووك بارانی بە لێزمەو بەهێز دەبێت، زۆرترین بارانی پێشبینیكراو لە شەودا لەسەر ناوچەكانی بەرزنجە پێنجوێن قەرەداغ دەربەندیخان ئیدارەی گەرمیان كەلار و كفری دەبێت، بە گشتی ئەمڕۆ خێرایی با لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ چالاك دەبێتەوە بۆ سەرووی 40 كم لە كاتژمێرێكدا، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

لە بارەی پێشبینییەكان بۆ سبەینێ‌ بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، سبەی پێنج شەممە، شەپۆلی باران بارین لاواز دەبێت لەسەر ناوچەكەمان ناوە ناوە باران بارینی مامناوەند و هەندێ كات لێزمە باران دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەكان ئاستی دابارین زیاترە، هەندێك كات ئاسمان هەر هەوری دەبێت، ئەگەری تەزرە بارین هەیە بە هۆی نزمبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17پلەی سیلیزی
كەركوك : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی

 

هێرشی گازی سەر خوێندنگەكان بەردەوامە
پێشت هێرشی گازی سەر خوێندنگەكان بەردەوامە
منداڵێكی تەمەن ٨ مانگ لە مردن ڕزگار كرا
دواتر منداڵێكی تەمەن ٨ مانگ لە مردن ڕزگار كرا
ەیوەندیدار