مایكل بالاك: بایرن میونشن دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ



مایكل بالاكی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن، پێشبینی دەكات یانە باڤارییەكە لەم وەرزەدا ببێتە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و ناسناوی ئەم جارەی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.

لەو بارەیەوە بالاك ڕایگەیاند:”بێلایەن دەبم، تەنانەت ئەگەر بایرن لە قۆناغی پێش كۆتاییدا ڕوبەڕوی چێڵسی ببێتەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا پێشبینی دەكەم بایرن میونشن ناسناوەكە بباتەوە”.

بالاك پێیوایە، بایرن میونشن لەم وەرزەدا لە ئاستێكی باشدا دەبینرێت و شیاوی ئەوەیە ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.

بە وتەی ئەو ئەستێرەیەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا:”هیچ تیپێك نییە پاڵێوراو بێت بۆ بردنەوە بەرامبەر بە بایرن میونشن، گەر مانشستەر سیتی تێبپەڕێنێت، ئەو كاتە پێویست ناكات سڵ لە هیچ تیپێكی تر بكەینەوە”.

باران و هەورەتریشقە گەیشتە هەرێم و كەسێك گیانی لەدەستدا
پێشت باران و هەورەتریشقە گەیشتە هەرێم و كەسێك گیانی لەدەستدا
عێراق، دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەستیپێكرد
دواتر عێراق، دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەستیپێكرد
ەیوەندیدار