عێراق، دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەستیپێكرد



وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، دەستكردن بە پارەداركردنی مووچەی مانگی نیسانی ئێستا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیالننامەیەك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە بڵاوكرایەوە”وەزارەتی دارایی دەستیكرد بە پارەداركردنی مووچەی مانگی نیسانی 2023، ئەمەش پاش تەواوكردنی هەموو ڕێكارەكانی پەیوەست بە پرۆسەی ڕیكخستنی خەرجییە”.

وەزارەتی دارایی وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە”داوای لە هەموو یەكەكانی خەرج كرد لە وەزارەتەكان و لایەنە نا پەیوەستەكان و پارێزگاكان، پابەندبن بە پێداویستییەكانی پارەداكردنی مانگانە، لەگەڵ ڕەچاوكردنی پابەندبوون بە خشتەی كارپێكراوی پارەداركردنی مووچەكان”.

دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە، لەكاتێكدا كە هێشتا زۆرێك لە وەزارەكان لە هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ئادارییان وەرنەگرتووە.

 

مایكل بالاك: بایرن میونشن دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ
پێشت مایكل بالاك: بایرن میونشن دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ
عێراق پێشینەی خانووبەرە زیاد دەكات
دواتر عێراق پێشینەی خانووبەرە زیاد دەكات
ەیوەندیدار