وەزیری پەروەردە بڕیارێكی لە بەرژەوەندی خوێندكاران دەكرد



وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندكاران تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی لە خولی یەكەمدا ڕۆژ نا ڕۆژێك دەبێت ، لە رێكەوتی ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٣ دەستپێ دەكات و لەڕۆژی ١٠ی ٥ی ٢٠٢٣ كۆتا تاقیكردنەوەی خولی یەكەم بێت.

ئالان حەمە سەعید ساڵح ، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندكاران، ئاگاداری (لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان)ی كردۆتەوە، كە تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی لە خولی یەكەمدا ( ڕۆژ نا ڕۆژێك ) دابنێن.

ڕاشیگەیاندووە، كە نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەت لە قوتابخانە (حكومی و ناحكومییەكان) چاودێری هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن.

تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی :
١- لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندكاران ، ئاگاداری (لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان) م كردۆتەوە ، كە تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی لە خولی یەكەمدا ( ڕۆژ نا ڕۆژێك ) دابنێن . بەجۆرێك لە رێكەوتی ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٣ دەستپێبكات و لە رێكەوتی ١٠ی ٥ی ٢٠٢٣ كۆتا تاقیكردنەوەی خولی یەكەم بێت ، و لەچەند رۆژی داهاتوو خشتەی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەم بڵاوبكەنەوە.
٢- سەرپەرشتیاران بەشێوەیەكی چالاكانە ڕۆڵ دەگێڕن لە تاقیكردنەوەكان بە سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و ئامادەییەوە ، دابەش دەبن بەسەر قوتابخانەكان ( حكومی و ناحكومی ) و لە قوتابخانەكان و هۆڵەكانی تاقیكردنەوە دەمێننەوە.
٣- نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەت لە قوتابخانە (حكومی و ناحكومییەكان) چاودێری هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن.

ئالان حمە سعید صالح
وەزیری پەروەردە
٩ی ٤ی ٢٠٢٣

“هەولێر لەسەر ئاستی عێراق پاكترین ژینگەی تەندروستی هەیە”
پێشت “هەولێر لەسەر ئاستی عێراق پاكترین ژینگەی تەندروستی هەیە”
دوو بڕیار بۆ پارەی ئاوی ماڵان دەركرا
دواتر دوو بڕیار بۆ پارەی ئاوی ماڵان دەركرا
ەیوەندیدار