كەجەكە لەبارەی هێرشەكەی سلێمانی هۆشداری دەدات



كەجەكە: ئەردۆغان لە ڕووخانە و لە 14ی ئایار دواین گورزی لێدەوەشێنین

كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستانێ (كەجەكە) رایگەیاند بە تووندی هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی شەرمەزار دەكات.

كەجەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت “لە تێكۆشانی ئازادیی كوردستاندا، بە قۆناغێكی مێژوویی گرنگ تێدەپەڕین، فاشیزمی ئاكەپە و مەهەپە لە شەڕی قڕكردندا دژی تەڤگەر و هێزی وڵاتپارێز و گەلەكەمان گەیشتووەتە دوا قۆناغی خۆی، دەوڵەتی توركیا كەوتووەتە نێو شكست و نائومێدییەكی مەزنەوە”.

دەشڵێت “بەم هۆیەوە ڕەنگە ئەردۆغان پەنا بباتە بەر هەموو جۆرەكانی تەنگ پێ هەڵچنین، ئەردۆغان دەخوازێت فاشیزم هەموو جێگەیەك بگرێتەوە و سەرتاپای كۆمەڵگەی ڕادەست ببن، لە نەورۆز و كاتی بەرخۆدانی ژنان و گەنجانی وڵات، حساباتی ئەردۆغان تێكدرا و نیازەكەی شكستیهێنا، تادێت ڕوو لە داڕووخان دەكات، گەلەكەمان لە ١٤ ـی ئایار دوایین گورز لە فاشیزم دەوەشێنێت”.

ئاماژە بەوەش دەكات “بەهۆی نائومێدی و شكستەوە، ڕەنگە ئەردۆغان پەنا بباتە بەر هەموو جۆرەكانی تەنگ پێ هەڵچنین، بێجگە لەوە، ناتوانێت كەس لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە، تەڤگەرەكەمان دەزانێت ئەردۆغان لەپێناو مانەوە لە دەسەڵات پەنا بۆ هەموو تاوانێك دەبات”.

ڕاشیگەیاند “تەڤگەرەكەمان بەهۆی بومەلەرزەوە تا هەڵبژاردنی ١٤ ـی ئایار بڕیاری ڕاگرتنی چالاكییە سەربازییەكانی دابوو، كەچی سووپای توركیا دەستی نەپاراستووە لە هێرشكردن بۆ سەر ناوچەكانی بەرگری ڕەوا لە ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان و شەنگال و تەواوی خاكی كوردستان”.

نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی
پێشت نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی
بڕیارەكانی توركیا زیانی گەورە لە گەشتیاریی سلێمانی دەدەن
دواتر بڕیارەكانی توركیا زیانی گەورە لە گەشتیاریی سلێمانی دەدەن
ەیوەندیدار