نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی



 

نرخی نەوتی سپی لە سلێمانی زیاتر دابەزی و ئێستا نرخی بەرمیلێك 175 هەزار دینارە.

تادێت لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی نەوتی سپی زیاتر دادەبەزێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو نرخە لە ماوەی ڕابردوودا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوت لە 300 هەزار دینار نزیك بووەوە.

كامەران محەمەد، نەوت فرۆش لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێستا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی هەتا بەردەرگای ماڵەكان 175 هەزار دینارە.

لەبارەی هۆكارەكانەوە وتی، تادێت خواست لەسەر نەوتی سپی كەمدەبێتەوە ئەوە هۆكاری دابەزینی نرخەكەیەتی و پێشبینی دابەزینی زیاتریش دەكرێت.
لە وەرزی سەرمادا بەشێكی زۆری هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان پێویستی زۆریان بە نەوت هەیە و بۆ خۆ گەرمكردنەوە سوودی لێوەردەگرن، بەڵام نرخەكەی بەجۆرێك بەرزدەبێتەوە بەشێكی ديكەیان توانای كڕینیان هەیە، حكومەتی هەرێمیش بەسستی پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەڕێوەدەبات و هاووڵاتییان ناتوانن ئەو نەوتە بەدەستبهێنن لە هەمان كاتیشدا حكومەتی هەرێم بە نرخێكی گران پێیان دەفرۆشێت.

“ئەردۆغان لەبەرامبەر كورددا رووبەڕووی شكستی گەورە بووەتەوە”
پێشت “ئەردۆغان لەبەرامبەر كورددا رووبەڕووی شكستی گەورە بووەتەوە”
كەجەكە لەبارەی هێرشەكەی سلێمانی هۆشداری دەدات
دواتر كەجەكە لەبارەی هێرشەكەی سلێمانی هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار