سلێمانی هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانە شەرمەزار دەكات

  • 284 بینین


ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندان دژی هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانە بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی لەسەر داواكاری دەستەیەك لە خەڵكی شارەكە، خۆپیشاندان بۆ شەرمەزاركردنی هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕێكبخەن.

لە بانگەوازێكدا بەناوی خەڵكی سلێمانییەوە هاتووە ” هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا كە هەموو كوشتار و شەڕ و ئاژاوەیەكی تێداحەرامكراوە، بە سەرەتای هەڕەشەیەكی مەترسیدار دەزانین و بە هێرش و پەلاماری سەر كەرامەت و شكۆی كوردستان بە گشتی و سلێمانی و خەڵكەكەی بە تایبەت دەزانین”.

دەستەیەك لە خەڵكی سلێمانی دەڵێن “ئێمە وەك كۆمەڵێك لە كەسایەتی و خەڵكی سلێمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرش و پەلامارە، داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەین بە یەكدەنگ بەرپەرچی ئەم پەلامارە بدەنەوە و ڕێگە نەدەن دوژمنان لەژێر هەر ناو و پاساوێكدا بێت شكۆی خەڵكی كوردستان بشكێنن”.

ئاشكرایدەكەن “ئەمڕۆ یەكشەممە ٩-٤-٢٠٢٣ هەموومان لە ( سەھۆڵەكە) شەقامی سالمی شاری سلێمانییەوە كاتژمێر ٣ ی پاشنیوەڕۆ كۆدەبینەوە و بە یەك دەنگ دژی ئەم دەستدرێژییانە دەوەستینەوە”.

داوا لە خەڵكی تەواوی كوردستان دەكەن پشتیوانی سلێمانی بن و دەشڵێن”لە كۆبوونەوەو گردبوونەوەكەماندا تەنها ڕێگە بە هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان دەدرێت”.

مەزڵوم كۆبانێ‌ وردەكارییەكانی بە ئامانجگرتنی كاروانەكەیان ئاشكرا دەكات
پێشت مەزڵوم كۆبانێ‌ وردەكارییەكانی بە ئامانجگرتنی كاروانەكەیان ئاشكرا دەكات
بەکەوتنی پەیكەرە زەبەلاحەكەی سەدام لە بەغدا، کۆتایی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر ڕاگەیەنرا
دواتر بەکەوتنی پەیكەرە زەبەلاحەكەی سەدام لە بەغدا، کۆتایی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار