هاووڵاتیەكی كەركوكی لە قەزای كفری كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، هاووڵاتیەك ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر گۆڕی باوكی لەگۆڕستانی باوەشاسواری قەزای كفری فیشەكی بەخۆیەوە ناوە و كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هاووڵاتیەكی دانیشتووی گەڕەكی پەنجا عەلی شاری كەركوك بەناوی (حسێن عەبدوڵا حەمید ) لەدایكبووی 1972 لەسەر گۆڕی باوكی لەگۆڕستانی باوەشاسواری قەزای كفری فیشەكی بەخۆیەوە ناوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە ، كە ناوبراو پۆلیسە لە دادگای پارێزگای كەركوك و خێزاندارەو خاوەنی چوارمنداڵە و لەئێستادا پۆلیس چونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تەرمەكەیان بردۆتە نەخۆشخانە و لەسەر هۆكاری خۆكوشتنی ناوبراو دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردوە .

هاوكات بەمەبەستی توێكاری تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار دەكرێت و دوای ڕێكارە پزیشكێكان تەرمی ناوبراو ڕادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.

وتەبێژی هەسەدە؛ لە كاتی هێرشەكەدا مەزڵوم عەبدی لەسلێمانی بووە
پێشت وتەبێژی هەسەدە؛ لە كاتی هێرشەكەدا مەزڵوم عەبدی لەسلێمانی بووە
سالار مەحمود؛ هەر لێدوانێك بچێتە خانەی خزمەتكردن بە داگیركەران خیانەتە
دواتر سالار مەحمود؛ هەر لێدوانێك بچێتە خانەی خزمەتكردن بە داگیركەران خیانەتە
ەیوەندیدار