سالار مەحمود؛ هەر لێدوانێك بچێتە خانەی خزمەتكردن بە داگیركەران خیانەتە



ڕاوێژكارێكی پێشووی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت ، هەر لێدوانێك بچێتە خانەی خزمەتكردن بە ئەردۆغان و داگیركەران خیانەتە،دەشڵێت،”توركیا فیتنەیەكی زیاتری دروست كرد لەناوەوەی خۆمان”.

سالار مەحمود، ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لەنوسینێكدا دەڵێت،” رووداوەكانی دادگای فەرەنسا و خستنە خوارەوەی كۆپتەرەكان و پەلاماری جندریس لە نەورۆز و درۆنی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی پێكەوە پەیوەستن، چونكە توركیا مانگێكی دیكە دەچێتە هەڵبژاردنەوە و ئەگەری دۆڕانی ئەردۆغان زۆرە، لە ئێستاوە شەڕێك ئەخوڵقێنێ بۆ مانەوەو دروستكردنی دۆخی نائاسایی بۆ دەستبەردارنەبوونی دەسەڵات .

دەشڵێت،” ئەمریكا لە توركیا نیگەرانە، توركیاش وەك هەمیشە لە كورد نیگەرانە، ئەم جارە كورد لە توركیا پارسەنگی هێز دەگۆڕێ، بۆیە ئەردۆغان تووشی هستریا بووە، لەم پرسەدا ئەركی كورد لەوەدا چڕ دەبێتەوە گەر پشتیوانی هەدەپە نەكات بەلای كەمەوە با پشتیوانی ئەردۆغان نەبێ”.

ڕاشیگەیاندووە، هەر لێدوانێك بچێتە خانەی خزمەتكردن بە ئەردۆغان و داگیركەران خیانەتە، لێدوانەكەی وتەبێژی حكومەتی كوردستان دژی ئاسایشی نەتەوەیی كوردستان بوو، ئاوی كردە ئاشی داگیركەرانی كوردستانەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، حكومەتی هەرێم لەناو دەیان قەیران و كێشەدا چەقیوە، بەرگەی بەكارهێنان ناگرێ بۆ مەرامی نا نیشتمانی و نا نەتەوەیی، بۆیە هەر لێدوانێك بۆ مەرامی كەسی و حزبی بدرێت جۆرێكە لە خزمەتكردنی ئەجندای داگیركەران، كوردستان یەكە، هیچ دەڤەرێك تاپۆ نیە لەسەر لایەك، هەڕەشە لەسەر سلێمانی تەنیا هەڕەشە نیە لەسەر پارێزگایەك بەڵكو شەڕی ئیرادەیە و دژایەتیكردنی هەموو كوردێكی ئازادیخوازە.

باسی لەوەشكردووە، كە رۆژئاوای كوردستان قەوارەیەكی دانپیانراوەو لەپەرلەمانی كوردستان ناسێنراوەو بەدەنگی هەموو لایەنەكان ئیعترافی پێ كراوە، دژایەتی كردنی لەیاسا لادانە ، بۆیە مێژوو ئەم لێدوان و قسانەی هەموان ئەنوسێتەوە، ەم تەنگژەی كە دروستكرا هەر لێدوانێك بچێتە خزمەت داگیركەرانەوە خیانەتە.

هاووڵاتیەكی كەركوكی لە قەزای كفری كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
پێشت هاووڵاتیەكی كەركوكی لە قەزای كفری كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
سبەینێ لە سلێمانی خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت
دواتر سبەینێ لە سلێمانی خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت
ەیوەندیدار