بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە ئەوپەڕی پێزانین و وەفاداریمانەوە یادی كۆچی دوایی سیمبوولی نیشتمانپەروەری و مامۆستای كوردایەتی، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدی نەمر دەكەینەوە، دەشڵێت،”لە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدەوە فێربووین قوربانیدان لەپێناو كورد شانازییە و رێنیشاندانی بێگانە شەرمەزارییە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی ساڵ یادی كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد ڕایگەیاندووە، مێژووی مامۆستا ئیبراهیم و هەوڵەكانی لەپێناو سەربەرزیی كورد و بەدیهێنانی مافەكانیدا، هێندە زێڕین و درەوشاوەیە كە بۆ هەمیشە وەك چرای رێگە و رێنیشاندەرمان دەمێنێتەوە.

دەقی پەیامەكەی :
‏‎ئێمە لە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانییەوە فێری وانەكانی كوردپەروەری و دڵسۆزی بووین بەرامبەر كورد و كوردستان. فێربووین قوربانیدان لەپێناو كورد لە هەرجێیەك بێت شانازییە و رێنیشاندانی بێگانە شەرمەزارییە.
‏‎مێژووی مامۆستا ئیبراهیم و هەوڵەكانی لەپێناو سەربەرزیی كورد و بەدیهێنانی مافەكانیدا، هێندە زێڕین و درەوشاوەیە كە بۆ هەمیشە وەك چرای رێگە و رێنیشاندەرمان دەمێنێتەوە. ئێمە بە سوودوەرگرتن لە بیر و رێبازی بەرزی سەركردەكانمان درێژە بە خەبات دەدەین و بەگیانی خۆمان ناوی كورد بە سەربەرزی و زیندوویی لەمێژوودا دەنووسینەوە.
‏‎دروود بۆ رۆحی پاكی مامۆستا ئیبراهیم و سەرفرازیی بۆ رێبوارانی رێگای ئازادی
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

سەعدی پیرە؛ بیانووی توركیا بوونی پەكەكە بێت دەبوو پێش سلێمانی فڕۆكەخانەكانی ئەستانبوڵ و بەرلین دابخستایە
پێشت سەعدی پیرە؛ بیانووی توركیا بوونی پەكەكە بێت دەبوو پێش سلێمانی فڕۆكەخانەكانی ئەستانبوڵ و بەرلین دابخستایە
هادی عامری: لەسەر هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بێدەنگ نابین
دواتر هادی عامری: لەسەر هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بێدەنگ نابین
پەیوەندیدار