هادی عامری: لەسەر هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بێدەنگ نابین



 

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی ئیدانە دەكات و دەڵێت بێدەنگ نابین.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن عامرییەوە بڵاوكرایەوە”بە توندی ئیدانەی هێرشە ناڕەواكە دەكەین بۆ سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی، هێرشەكە پێشێلكارییەكی ئاشكرای زەوی و ئاسمانی عێراقە و دەستدرێژییە و بەهەر بیانوویەك بوبێت مایەی قەبوڵكردن نییە”.

مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە هێرشەكەدا بۆ سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕزگاری بوو.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی تایبەت ڕایگەیاندووە، هێرشە هۆشدارییەكی توركیایە بۆ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئامانج لێی كوشتنی عەبدی نەبووە كە لە ساتەوەختی هێرشەكەدا لەنێو هەلیكۆپتەرەكەدا بووە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی ڕایگەیاند، تەقینەوەكە لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی بووە و لەڕێی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركییەوە ئەنجامدراوە.

بە گوێرەی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، مەزڵوم عەبدی لەگەڵ ئەمریكاییەكان و سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای دژەتیرۆر لە سلێمانی كۆبووەتەوە و دوای كۆبوونەوەكەش چووەتە فڕۆكەخانە و لەو كاتەدا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان شوێنی مانەوەی كردۆتە ئامانج.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە
پێشت بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە
یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆی خولەكانى ئەوروپا
دواتر یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆی خولەكانى ئەوروپا
ەیوەندیدار