ئاسایشی سلێمانی بكوژێكی داواكراو و لە یاسا هەڵاتوو دەستگیر دەكات



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بكوژێكی داواكراو و لە یاسا هەڵاتووی بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیر كرد، بە بڕیاری دادوەر ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی ( الوركا) لە پارێزگای موسەننا دەكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵایكردەوە، لەدوای ئەوەی لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٣/٢٩ زانیارییان بەدەست گەیشت لەسەر هاووڵاتیەكی بە رەگەز عەرەب بەناوی ( ح ، ك ، ح ) كە تۆمەتبارە بە كوشتنی كەسێك لە پارێزگای ( موسەننا) ی باشوری عیراق دوای ئەنجامدانی تاوانەكە بۆ خۆحەشاردان ڕووی لە شاری سلێمانی كردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دەستبەجێ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستیانكرد بە كۆكردنەوەی زانیاری وورد و دیاریكردنی شوێنی تۆمەتبار، لە ماوەیەكی كورتدا توانیان تۆمەتباری هەڵاتوو دەستگیربكەن و دان بەتاوانەكەیدا بنێت .

ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتبار بە ماددەی ( ٤٠٦ ) لە یاسای سزادانی عیراقی داواكراوە، كە هەستاوە بە كوشتنی كەسێك و برینداركردنی ( ٣ ) كەسی تر لەسەر كیشەی كۆمەڵایەتی، پاش كۆتایی هاتنی لێكۆڵینەوە و لەبەر تایبەتمەندی ڕووداوەكە و شوێنی ڕودانی ڕووداوەكە بە بڕیاری دادوەر ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی ( الوركا‌و ) لە پارێزگای موسەننا دەكرێتەوە.

ڕۆیتەرز لایەنە شاردراوەكانی ڕێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكات
پێشت ڕۆیتەرز لایەنە شاردراوەكانی ڕێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكات
وەزارەتی كشتوكاڵ بەرزبوونەوەی نرخی مریشك كاتیە
دواتر وەزارەتی كشتوكاڵ بەرزبوونەوەی نرخی مریشك كاتیە
ەیوەندیدار