وەزارەتی كشتوكاڵ بەرزبوونەوەی نرخی مریشك كاتیە



بەهۆی بوونی خواستی زۆر لەسەری، ئەمڕۆ نرخی مریشك لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبۆوە و بەشێوەیەك نرخی كیلۆگرامێك لەمریشكی زیندوو بۆ نزیكەی 5000 دینار بەرزبۆوە.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی نرخی مریشك دەگەڕێتەوە بۆ بوونی خواستی زۆر لەسەر ئەو بەرهەمە بەتایبەت ساڵانە لەكاتی نزیكبوونەوە بۆنەكان وەك ڕەمەزان و جەژن وادەكات خواست زیاتر بێت و ئەمەش نرخ بەرز دەكاتەوە.

وتیشی ،” هۆكارێكی تر بۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی گۆشتی سوور دەگەڕێتەوە، ئەوە وایكردووە لە مانگی رەمەزاندا، مریشك وەك كاڵای خۆراكی جێگرەوەی گۆشتی سوور خواستی زۆری لەسەر بێت، لەهەمان كاتدا بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەم هێنانی مریشك وەك بەرزی نرخی ئالیك و سووتەمەنی و ناجێگیری بەهای دۆلار و دینار هۆكارێكی تری بەرزبوونەوەی نرخی مریشكە”.

ووتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان بەرزبوونەوەی نرخی مریشك كاتیە و لەماوەیەكی نزیك نرخەكە دادەبەزێتەوە.

ئاسایشی سلێمانی بكوژێكی داواكراو و لە یاسا هەڵاتوو دەستگیر دەكات
پێشت ئاسایشی سلێمانی بكوژێكی داواكراو و لە یاسا هەڵاتوو دەستگیر دەكات
باشترین 10 خۆراك بۆ خوێندكاران كامانەن ؟
دواتر باشترین 10 خۆراك بۆ خوێندكاران كامانەن ؟
ەیوەندیدار