بەربانگی ئاوەدانترین گوندی شارباژێڕ



دەچین سورەقەڵات، لەگەڵ ئاوەدانترین گوندی شارباژێڕ بەربانگ دەکەینەوە.

کە گەیشتین هێشتا کاتژمێرێک بۆ بەربانگ ماوە، شوانەکان وردە وردە لە کێو و دەشتەکانەوە دەوڵەتەکەیان بەرەو گوند دەهێننەوە، ژنان گوندیش خوانی بەربانگ ئامادە دەکەن.

سورە قەڵات بە ئاوەدانترین گوندی سنوری شارباژێڕ دادەنرێت، سروشتێکی دڵڕفێنی هەیە گوندێکی پڕ جموجۆڵە، منداڵان لە هەموو شوێنێک سەرقاڵی یاریکردنن، چاوەڕوانن بانگبدات و ڕاکەن بۆ مزگەوت.

گوندەکە ٣٠٠ ماڵی تێدایە ، زۆرینەیان خزم و کەسوکاری یەکترن، باخچەی ساوایان، بنکەی تەندروستی، خوێندنگا تا پۆلی ١٢، دوو مزگەوتی تێدایە. ژنانیش گوندیش خواردن بۆ ئەندامانی خێزانەکەیان دروستدەکەن.

چەند خولەکێکی ماوە بۆ بانگی ئێوارە، دانیشتوانی گوند بەڕێدەکەون بۆ مزگەوتەکە، سفرە ڕاخراوە و ئاوی خورما بۆ بەربانگ ئامادەدەکرێت.

پاش ڕۆژوو شکاندن، گوندنشینان دەچنە ماڵەوە و نانی ئێوارە دەخۆب، بۆ نوێژی خەوتنان زۆرینەی دانیشتوانی گوندەکە دەچنە مزگەوت، لەگەڵ نوێژی تەراویحیشدا یەکڕیزی و تەباییان بۆ یەکتر دووپاتدەکەنەوە.

سەمای فەنابوون و گەیشتن بە خودا
پێشت سەمای فەنابوون و گەیشتن بە خودا
هۆشیارکردنەوە ئەرکی پۆلیسیشە
دواتر هۆشیارکردنەوە ئەرکی پۆلیسیشە
ەیوەندیدار