سەمای فەنابوون و گەیشتن بە خودا



بە سەما هەژاری و عەشق بۆ خودا نیشاندەدات.

سەمای مەولانە پشتکردنە لە دنیا و نیشاندانی بەندەیی و بێ دەسەڵاتییە بۆ ئافرێنەری ئاسمان و زەوی.

پۆشاک و هەموو جوڵەکانی واتادارن، جلە سپیەکەی کفنە و کڵاوەکەی کێلی گۆڕە، دەستی ڕاست بۆ ئاسمان، چەپ بۆ زەوی، بە واتای هەموو بەدیهێنراوەکان بەندەی خودان.

جوڵانی پێی چەپ، واتا هەموو شت لە گۆڕانە، جێگری پێی ڕاست ئەوەی شەریعەت جێگیرە، سوڕانەوە بە دەوری خاڵێكدا، تەوافە بە دەوری یاری لە دڵدا جێگیر کە خودایە، کوتینی پێ بە زەویدا، خستنە ژێرپێی نەفسە.

لە هەرێمی کوردستان ئەم سەمایە نییە، ئەحمەد حەداد لە حەلەبەوە هاتووە و نمایشی سەمای مەولانا دەکات، لە کاتی سەماکە هەموو لەبیری دەکات پەیوەندییەکی ڕۆحانی لەگەڵ خودا دەبەستێت.

سەمای مەولانا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٣، جەلادەدینی ڕۆمی ئەم سەمایەی وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە خودا گرتەبەر و دەڵێت “سەما لەبیرکردن خود و گەیشتنە بە خودا، شوێنی خودا دڵە”.

ساڵوەگەڕی سەپاندنی ناوچەی دژەفڕینە لە هەرێمی كوردستان
پێشت ساڵوەگەڕی سەپاندنی ناوچەی دژەفڕینە لە هەرێمی كوردستان
بەربانگی ئاوەدانترین گوندی شارباژێڕ
دواتر بەربانگی ئاوەدانترین گوندی شارباژێڕ
ەیوەندیدار