هۆشیارکردنەوە ئەرکی پۆلیسیشە


پۆلیسی کۆمەڵگەیی ڕۆژانە سەردانی خوێندنگاکان دەکەن و هۆشیاری بڵاودەکەنەوە.

پۆلیسەکانی ئەم بەشە جیاوازن لە پۆلیسەکانی دیکە، ئەرکیان هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە، پۆلیسی کۆمەڵگەیی بەشێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسە، سەردانکردنی خوێندنگاکان وەک ڕێگایەک بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بەکاردەهێنن.

کاتێک دەچنە خوێندنگاکان، پاش گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری خوێندنگاکە چەند تەوەرێک بەپێی تەمەنی خوێندکارەکان هەڵدەبژێرن.

لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا ئەفسەرەکان ئامۆژگاری منداڵەکان دەکەن، هەوڵدەدەن پەیوەندیەکی هاوڕێیانە و متمانە لەنێوان منداڵ و پۆلیسدا دروستبکەن.
بۆ خوێندکارەکانی پێنجی بنەڕەتی و زیاتر لەبارەی ماددە هۆشبەرەکان، جگەرە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆشیاریان پێدەدەن، ئامۆژگاییان دەکەن و لە سزا یاساییەکانیش ئاگادارییان دەکەنەوە.

لە ماوەی ئەمساڵی خوێندندا پۆلیسی کۆمەڵگەیی سلێمانی زیاتر لە ٤٤ سیمیناریان لە ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامداوە، تا ڕێگری لە دروستبوونی تاوان بکەن.

بەربانگی ئاوەدانترین گوندی شارباژێڕ
پێشت بەربانگی ئاوەدانترین گوندی شارباژێڕ
بازاڕ چاوەڕوانی ویژدانی بازرگانەکانە
دواتر بازاڕ چاوەڕوانی ویژدانی بازرگانەکانە
پەیوەندیدار