ڕاوێژكاری سودانی: بەم زووانە لە قەیرانی دۆلار ڕزگارمان دەبێت



ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای دەكات، بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونی عێراق بە پابەندبوونی نێودەوڵەتی سەبارەت بە گواستنەوەی دەرەکی و دەشڵێت: “بەم زووانە لە قەیرانی دۆلار ڕزگارمان دەبێت”.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ (شەفەق نیوز) وتویەتی، “ڕێکخستنەوەی فرۆشتنی حەواڵە دەرەکییەکان لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بەپێی پلاتفۆرمی پابەندبوونی نێودەوڵەتییە، کە ئەم پلاتفۆڕمە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ەوە دەستیپێکردووە و کارێکی ئاسان نییە”.

وتیشی، “بەهای ئەم گواستنەوە دەرەکیانە دەگاتە 80%ی کۆی فرۆشی ڕۆژانەی بانکەکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پرۆسەی دارایی بازرگانی دەرەکی بە دۆلار لە قۆناغی بوژانەوەدایە دوای ئۆپەراسیۆنەکانی پابەندبوونی نێودەوڵەتی”.

ڕوونیشیکردەوە، فرۆشی بانکەکە لە ڕێگەی پەنجەرەی زیادکردنەوە، دوای ئەوەی ئەو سێ پاکێجەی پێشتر لەلایەن بانکی ناوەندییەوە خرایە بازاڕەوە، گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و ئاستێکی بەرز، بە بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا”.

ساڵح ڕاشیگەیاند، “ئەم فرۆشتنانە جێگیر بوون و داواکاریی بازرگانان و بازاڕی ناوخۆیی بۆ دۆلار دابین دەکەن، بانکەکەش بە پشتبەستن بەو شتانەی، کە خاوەنییەتی لە یەدەگی گەورەی دراوی قورس، دابینی دەکات، ئەمەش وای لێدەکات لە هەر کاتێکدا دەستوەردان بکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی ئاڵوگۆڕ بۆ ماوەیەکی درێژ”.

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران وتیشی، “جیاوازی نرخەکانی نێوان نرخی فەرمی دینار بەرامبەر بە دۆلار و نرخی هاوتای ئەو (بازاڕی ڕەش)، دەستیان کردووە بە بچووکبوونەوە، ئەگەرچی بە هێواشی دەڕوات”.

جەختیشی كردەوە، “پەنجەرەی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی پێویستی بە بڕێک کات هەیە بۆ هەڵمژینی ئەو زیادەیەی خواست لەسەر دراوی بیانی و بەپێی مەرجەکانی پلاتفۆرمی پابەندبوون و نیشانەکانی بازاڕ دەریدەخەن، کە بە شێوەیەکی ئەرێنی هەنگاو دەنێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر دەردەكەوێت”.

باوكی پیكێ‌ شاكێرا دەردەكات
پێشت باوكی پیكێ‌ شاكێرا دەردەكات
حكومەتی هەرێم بڕیاری لە چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ دا
دواتر حكومەتی هەرێم بڕیاری لە چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ دا
ەیوەندیدار