ماليكی كاتی دابەزینی دۆلاری بۆ 132 هەزار ئاشكرادەكات



سەرۆكی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشكرای دەكات، لە ماوەی دوو ھەفتەدا كۆنتڕۆڵی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕی عێراقدا دەكرێت.

نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، كە یەكێكە لە هاوپەیمانییە پێكهێنەرەكانی حكومەت لەچوارچێوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، حكومەت بەجدی مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی دۆلاردا دەكات و لە ماوەی دوو ھەفتەدا كۆنتڕۆڵی بەھای دۆلار دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نزیكبوونەوەی سعودیە و ئێران ململانێكانی ھەردوو وڵاتی سڕكردووە و ناوچەكە پێویستە بە ئاشتەوایی لەو جۆرەی نێوان سعودیە و ئێران هەیە.

مالیکی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “عێراق دەیەوێت بە پێی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا بکات” و جەختیشی كردەوە، عێراق وڵاتێکی سەرەکی ناوچەکەیە و هەندێکی دیکەش پێیان وایە مەترسی سەربازی دروست دەکات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە سەروبەندی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بەسەرۆكایەتی سودانی، مالكی بۆ ڕێگری لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار پێشنیاری ئەوەی كرد، كە بەهای 100 دۆلار بكرێت بە 137 هەزار دینار، بەلام بەهۆی ئەوەی بەردەوام نرخی دۆلار لە بازاڕدا بەرزدەبووەوە، بۆیە حكومەت بڕیاریدا بەهاكەی بكاتە 130 هەزار دینار.

وادەی یارییەكانی جامی ئاسیا دیاریی كرا
پێشت وادەی یارییەكانی جامی ئاسیا دیاریی كرا
بانكی ناوەندی نزیكەی 272 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی نزیكەی 272 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پەیوەندیدار