توركیا هۆكاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ سلێمانی ئاشكرادەكات



وەزارەتی دەرەوەی توركیا هۆكاری ڕاگرتنی گەشتەكان بە ڕووی ئاسمانی پارێزگای سلێمانی ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، لە 3ی نیسانەوە گەشتی فڕۆكەكان بەرەو سلێمانی ڕاگیراوە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاسمانی توركیا، بەڕوی هەر فڕۆكەیەك، كە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەكار دەهێنێت لە 3ی نیسانەوە، داخراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “ئەم بڕیارە بەهۆی زیادبونی چالاكییەكانی پەكەكە و هەژمونی ڕێكخراوەكەیە بەسەر فڕۆكەخانەكە و مەترسیی ئاسایشی فڕین لە فڕۆكەخانەكە دراوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم بڕیارە سەرەتاییە و لانیكەم تا 3ی تەمموزی 2023 بەردەوام دەبێت، بەڵام لە دوای ئەو بەروارەوە لە چوارچێوەی گۆڕانكارییكەكان، بڕیاری دیكە دەردەكەن.

جەختیشی كردۆتەوە، جگە لە هێڵە ئاسمانییەكانی وڵاتی توركیا، هیچ هێڵێكی دیكەی ئاسمانی وڵاتانی دیكەش بۆ گەشت كردن بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی، ناتوانن ئاسمانی توركیا بەكاربهێنن.

دوابەدوای كەوتنەخوارەوەی دوو فڕۆكەی شەڕڤانانی ڕۆژئاوای كوردستان لە نزیك دهۆك و ڕاگەیەنراوی هەسەدە، بەوەی كە فڕۆكەكان بەرەو سلێمانی چوون، توركیا بڕیاریدا گەشتی ئاسمانی بڕووی سلێمانی دابخات.

نوێترین دەركەوتنی سیستانی
پێشت نوێترین دەركەوتنی سیستانی
سلێمانی لە قەیراندایە و وەزارەتی تەندروستیش دەرمان بۆ توركیا دەنێرێت
دواتر سلێمانی لە قەیراندایە و وەزارەتی تەندروستیش دەرمان بۆ توركیا دەنێرێت
ەیوەندیدار