نوێترین دەركەوتنی سیستانی



ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینی لە عێراق لە نوێترین وێنەدا دەركەوت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی سیستانییەوە بڵاوكرایەوە” عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی، شەوی ڕابردوو پێشوازی لە كۆمەڵێك پزیشكی نەجەف كرد كە پسپۆڕی جۆراوجۆرن، ئەمەش نەریتی چەندان ساڵانەی سەماحەتیانە لە ساڵانی ڕابردوودا”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”سیستانی بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كرد و مانگی پیرۆزی بەرەكەتی لێپیرۆز كردن، ستایشی هەوڵەكانیان كردن لە چارەسەركردن و چاودێریكردنی نەخۆشەكان، داوا لە پزیشكەكانیش كرد بە ئاگابن و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن لە بەجێگەیاندنی ئەركە مرۆییەكانیان”.

یەكێتی و پارتی ڕێككەوتنیان لەسەر هەڵبژاردن ڕاگەیاند
پێشت یەكێتی و پارتی ڕێككەوتنیان لەسەر هەڵبژاردن ڕاگەیاند
توركیا هۆكاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ سلێمانی ئاشكرادەكات
دواتر توركیا هۆكاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ سلێمانی ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار