ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە كاتی سەردانكردنی هاوڵاتیان بەمەبەستی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی پیۆیستە عەدەسەی چاو بە كارنەهێنرێت، چونكە ئامێرەكانیی تایبەت بە ریكۆردكردنی چاو ناتوانێت ئەنجامەكەی بدوزێتەوە.

ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەكارهێنانی عەدەسەی چاو بە تایبەت لە لایەن خانمانەوە ڕێگری لە دەرهێنانی كارتی نیشتمانی دەكات و سیستمی ریكۆرد كردنی چاو ناتوانێت كاری خۆی بكات.

دەشڵێت:”داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین، لە كاتی سەردانكردنیان بەمەبەستی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی عەدەسەی چاو بە كارنەهێنن لە بەر ئەوەی ئامێرەكانی تایبەت بە (ریكۆردكردنی چاو) ناتوانێت ئەنجامەكەی بدوزێتەوە ناچێتە سیستەمەكەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، بەكارهێنانی عەدەسەی چاو بەتایبەت لە لایەن خانمانەوە بە هەموو شێوەیەك رێگە پێدراو نیە داواكارین بە كار نەهێنرێـت.

کوردستان

ناوەڕۆكی وتاری هەینی مامۆستایانی ئایینی دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم دوو ناونیشان بۆ وتاری هەینی ئەم هەفتەیە 12ی كانونی یەكەم دیاری دەكات و مامۆستایانی ئایینی-ش سەرپشك دەكات لە هەڵبژاردنی تەوەرێكیان.

بەپێی ناونیشانە پێشنیازکراوەکان بۆ وتاری ئایینی ئەم هەفتەیە، کە وێنەیەکی دەست (خەڵک) کەوتووە، دوو ناونیشان پێشنیاركراوه‌ بۆ وتاری هه‌ینی تا مامۆستایانی ئایینی لەسەری بوەستن و بۆ موسڵمانانی باس بكەن.

بەپێی ناونشانەکان، مامۆستایانی ئاینی دەتوانن بۆ ئەم هەینییە یەکێک لەم ناونیشانانە هەڵبژێرن:
1. ڕاستگۆیی و دەرهاویشتەكانی لەژیانی مرۆڤ و لەنێو كۆمەڵگادا.
2. قورئانی پیرۆز و ڕۆڵی لە چەسپاندنی بەها ئیمانییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پولیسێك بەهۆی كارەباوە گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

كارمەندێكی چالاكیە مەدەنیەكانی گەرمیان بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی پۆلیسی گەرمیان، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، “ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لەگەڕەكی سیروانی قەزای كەلار، كارمەندێكی چالاكییە مەدەنیەكانی گەرمیان بەهۆی تەزووی كارەباوە، گیانی لەدەستدا”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئەو پۆلیسە ناوی ( ج. ع. ر)ە و لەدایكبووی 1972وە، لەكاتی پشووی فەرمی خۆیدا و لەماڵی خۆیان كارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەعدی پیرە: پەیامی خۆمان گەیاندە پارتی

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتيی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەییەنێت، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی، جەخت سەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە، یەكێتیش لە كۆبوونەوەكەدا بە پارتی ڕاگەیاندووە، كە بە شەراكەتی ڕاستەقینە بەشداری حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان دەكات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ڕاشكاوانە بەپارتیمان ڕاگەیاند، یەكێتی بە شەراكەتی ڕاستەقینە بەشداری حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان دەكات و لای یەكێتی شەراكەتی ڕاستەقینە بەمانای بەشداریكردنییەتی لەسەرجەم جومگە سەرەكییەكانی حكومەتی داهاتووی هەرێم، بە ئاسایش و كەرتی وزە و تەواوی بوارە گرنگەكانی تر”.

بە وتەی سەعدی پیرە، ” لە كۆبوونەوەكەدا باس لەباشتر ڕێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرا و بڕیاردرا پڕۆژەیەك بۆ یەكهەڵوێستی هەردوولا لە بەغدا لەپێناو بەهێزكردنی ئامادەیی كورد بخرێتە كارنامەی هەردوو حزبەوە، یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەچارەسەركردنی كێشەی كەركوك و دانانی پارێزگارێك بۆ ئەو شارە، لەگەڵ پێویستی چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچە دابڕێنراوەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین