ڕۆناڵدۆ؛ لە مانچستەر یونایتد خیانەتم لێکرا

Perspiciatis unde omnis iste natus error sit voluptatem.



کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری پورتوگالی و یانەی مانچستەر یونایتد لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لێدوانی ئاگرینیدا و تیایدا هێرشی کردە سەر یانەکەی و تێن هاگی ڕاهێنەری و وتی؛ “خیانەتم لێکراوە”.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی دیاری تۆپی پێی پورتوگال و جیهان، لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا، لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ، پیێرس مۆرگان، لە کەناڵی

(توک تیڤی)، هێرشی توندی کردە سەر یانەکەی و تێن هاگی ڕاهێنەری و وتی؛  گرنگی بە لێکەوتەی وتەکانم نادەم، کە دواتر لەو یانەیە چیم بەسەردا دێت.

 

” دوای ئەوەی بەشداری لە سەرکەوتنی تیپەکەی کرد لە ٨ نازناوی گەورەدا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣-٢٠٠٩، دۆن” لە مانگی ئابی ٢٠٢١ لە یانەی یۆڤانتۆسەوە گەڕایەوە بۆ مانجیستەر یونایتد، بە گرێبەستێکی دوو ساڵە.

 

لێدوانەکانی ئەستێرە پورتوگالییەکە، سەبارەت بە یانەکەیی و ڕاهێنەرەکەی هاوکاتە لەگەڵ دوایین یاری خۆی لە یونایتد، پاش ئەوەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە خولی ئینگلیزی بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی فولهامیان بردەوە.

 

دوای چەند کاتژمێرێک لە یارییەکە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس پیێرس مۆرگان لە کەناڵی “تۆک تیڤی” دۆن ڕایگەیاند، “هەست دەکەم خیانەتم لێ کراوە و کەسانێک هەن لێرە منیان ناوێت، نەک تەنها ئەمساڵ بەڵکو ساڵی پاریش هەوڵ هەبوو کە من لە یانەکە دەربکرێم.

 

ڕۆناڵدۆ وتی: نەک تەنها ڕاهێنەر، بەڵکو دوو سێ کەسی دیکە لەیانەکە دەیانویست مانجێستەر جێبهێڵم.

 

پێشتر ڕۆناڵدۆ ڕەتیکردەوە ببێتە یاریزانی یەدەگ لە یاری بەرامبەر یانەی تۆتنهام، دوای ئەوەی لە کورسی یەدەگ مایەوە، چەند خولەکێک پێش کۆتاییهاتنی یارییەکە بەرەو ژووری خۆگۆڕین ڕۆیشت.

 

جێی باسە، پاش ئەوە ئەو یاریزانە بەشێک نەبوو لەو پێکهاتەیەی کە ڕۆژی شەممەی دواتر ڕووبەڕووی چێڵسی بووەوە.

 

سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ تێن هاگی ڕاهێنەر، ڕۆناڵدۆ وتی، من ڕێزی لێناگرم، چونکە ڕێزی لێنەگرتم.

 

ڕۆناڵدۆ کە هەفتەی داهاتوو، سەرکردایەتی هەڵبژاردەی پورتوگال دەکات لە مۆندیالدا، ئاماژەی بەوەدا کەس لە یانەکەیدا هاوسۆزی نەبووە کاتێک لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا کچەکەی نەخۆش کەوتووە و کەس هەواڵی خۆی و  گیانلەدەستدانی منداڵەکەی نەپرسیوە، هەر ئەوەش هۆکار بووە نەیتوانیوە پەیوەندی بە تیپەکەوە بکات .

 

کریستیانۆ، دەشڵێت؛ بەداخم بۆ پاشەکشەی یانەی مانجێستەر یونایتد، دوای فێرگسۆن ئەو یانەیە هێچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینیوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، لەدوای ڕۆیشتنی سێر ئەلێکسەوە پێشکەوتنی یانەکە یەکسانە بە سفر، هیچ پێشکەوتنێکم لە یانەکەدا نەدۆزیوەتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، (فێرگسۆن) لە هەموو کەس زیاتر دەزانێت یانەکە لەو پێگەیەدا نییە کە شایەنیەتی، ئەوەشی چەق بەستووییەکانی ئەو یانەیە بەدی نەکات بێگومان “کوێرە”.

 

ڕۆناڵدۆ، ڕەخنەی لە بڕیاری یانەکەشی گرت سەبارەت بە گۆڕینی ئۆلی گونار سۆلشایەری ڕاهێنەر لە وەرزی ڕابردوودا.

 

ڕۆناڵدۆ وتیشی: دوای ئەوەی یانەکە سۆڵشایەری لە پۆستەکەی دوورخستەوە، بەڕێوەبەرێکی وەرزشییان هێنا بە ناوی ڕالف ڕانگنیک، کەس لەو تێنەدەگەیشت.

وتیشی؛”هاندەران ڕاستییەکان دەزانن، من باشترینم بۆ یانەکەم دەویست، بۆیە هاتمە مانچستەر یونایتد”.

 

ڕۆناڵدۆ دەڵێت؛ هەندێک هۆکار هەن لە ناواخندا کە یارمەتیدەرمان نین بۆ ئەوەی بگەینە ئاستی سیتی و لیڤەرپوول یان ئارسناڵ لە ئێستادا، بەداخەوە یانەیەکی بەم قەبارەیە دەبێت لە لوتکەدا بێت بە بڕوای من، نەک ئەم ئاستەی ئێستای.

هاوردەكردنی مۆدێلێكی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێم ڕاگیرا
پێشت هاوردەكردنی مۆدێلێكی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێم ڕاگیرا
ئامێرەكانی ناو ماڵ ئینتەرنێت خاو دەكەنەوە
دواتر ئامێرەكانی ناو ماڵ ئینتەرنێت خاو دەكەنەوە
ەیوەندیدار