ئامێرەكانی ناو ماڵ ئینتەرنێت خاو دەكەنەوە

Perspiciatis unde omnis iste natus error sit voluptatem.

© Image Copyrights Title
© Image Copyrights Title
© Image Copyrights Title


ئینتەرنێت بووەتە پێویستییەكی هەنووكەیی جیهانی، بەڵام لە زۆر وڵاتدا خاوی و گرانیەكەى بووەتە گرفتی هاووڵاتیان، بەتایبەت وڵاتانی دواكەوتوو و هەژار.

ئەمڕۆ لە جیهاندا ئینتەرنێت بووەتە سەرچاوەی دەستكەوتنی زۆر هەلی كار، كارئاسانی بۆ زۆر كاروباری ڕۆژانە لە زۆرینەی بوارەكاندا، گرینگی پێدانی لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكاندا، بۆ كات بەسەربردن، بۆ ماركێتینگ و ڕێكلام و بازاڕكاری و كڕین و فرۆشتن، بۆ بانگەشەی سیاسی و گەیاندنی هەواڵ و زانیاری و زۆر بواری دیكە.

توێژینەوەیەكی نوێی هۆڵەندی ئاشكرایكردووە ئەو وڵاتانەی هێڵەكانی ئینتەرنێت تێیاندا خاوە توانای كارمەندانی بۆ كاركردن زۆر دابەزاندووە.

كۆمپانیایەكی ئاسایشی سایبیری توێژینەوەیەكی كردووە بۆی دەركەوتووە ئەو وڵاتانەی داهاتیان نزمە بە ڕێژەی سێ هێندە زیاتر پێویستیان بە كارە لە دانیشتوانی ئەو وڵاتانەی داهاتیان بەرزە، ئەوەش بەهۆی ئینتەرنێتەوە.

دانیشتوانی ئەو وڵاتانە ڕوبەڕووی گوشارێكی زۆر بوونەتەوە لە ڕێگای لاوازی ئینتەرنێتەوە.

خێرایی ئینتەرنێت لە وڵاتانی هەژار بە سێ هێندە خاوترە لە وڵاتانی دیكە، لە یەكەمدا لە سەر مۆبایل 26 مێگابایت بێت، لە دووهەمدا 34 مێگابایتە لە چركەیەكدا.

ئەمەش بووەتە ئاستەنگ بۆ كارمەندان كە ناتوانن تەواوی پێویستییەكانیان بۆ كاری ڕۆژانە لە ئینتەرنێت بەكاربهێنن، بەتایبەت بۆ پێوەندی قسەكردن، كە پێنج مێگابایتی بۆ تەنها چركەیەك پێویستە.

ئەوەش بووەهۆی ئەوەی كارمەندان لە هەوڵەكانی كاری دیجیتاڵی داببڕێن و فێری كاری ئینتەرنێت نەبن.

ئەفریقا زۆرترین گرفتی هەیە، تەنها 55%ی دانیشتوانەكەی ئینتەرنێتیان پێ دەگات.

ئەسیۆپیا و مالی گەورەترین بودجەیان بۆ ئینتەرنێت داناوە لەبەرامبەر ئینتەرنێتێكی زۆر خراپ.

لە زۆرێك ماڵانیشدا گەورەترین گرفتیان هەیە سەرباری بەشداری لە كڕینی ئینتەرنێتی مانگانە، بەڵام زۆر بە خاوی ئینتەرنێتیان پێ دەگات.

هەندێك ئامێری كارەبایی ناوماڵ بە تایبەت بەفرگر و فڕن و سندوقی كانزایی و ئامێری تەكنۆلۆژی كۆن كاریگەریان هەیە لەسەر خاوی ئینتەرنێت و بڵاوبوونەوەی وای فای.

ڕۆناڵدۆ؛ لە مانچستەر یونایتد خیانەتم لێکرا
پێشت ڕۆناڵدۆ؛ لە مانچستەر یونایتد خیانەتم لێکرا
لەگەڵ وەرزی تۆپی پێ، سامسۆنگ هەڵمەتێک لە عێراق دەستپێدەکات
دواتر لەگەڵ وەرزی تۆپی پێ، سامسۆنگ هەڵمەتێک لە عێراق دەستپێدەکات
ەیوەندیدار