ئیسرائیل سووریای بۆردوومانكرد



 

میدیاكانی سووریا بڵاویانكردەوە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی كردووەتە سەر چەند خاڵێك لە پارێزگای حومس ناوەڕاستی سووریا.

ئاژانسی هەواڵیی “سانا” لە هەواڵێكیدا كە بە پشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەكان بڵاوی كردووەتەوە، لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە لە ئاراستەی باكووری رۆژهەڵاتی لوبنانەوە هێرشی ئاسمانیی كراوەتە سەر چەند خاڵێك لە پارێزگای حومس و گوندەوارەكەی.

لە هەواڵەكەدا هاتووە: “سستەمی بەرگریی ئاسمانییمان بەرپەرچی هێرشەكەی داوەتەوە و ژمارەیەك لەو مووشەكانەی خستووەتەخوارەوە. زیانی ماددی كەوتووەتەوە و پێنج سەربازیش برینداربوون”.

بەرپرسانی ئیسرائیل هیچ روونكردنەوەیەكیان سەبارەت بە بابەتەكە بڵاونەكردووەتەوە.

لە پارێزگای حومس و گوندەوارەكەی جگە لە سوپای سووریا، هێزی گرووپە تیرۆریستییەكانی ژێر فەرمانی سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵڵا جێگیركراون.

رژێمی ئەسەد بانگەشەی ئەوەی كردبوو كە لە ٣١ی ئاداردا، لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە هێرشی ئاسمانیی كراوەتەوە سەر خاڵێك لە دیمەشق.

ئیسرائیل لە دەستپێكی جەنگی ناوخۆیی سووریا لە ٢٠١١ەوە، ناو بە ناو هێرش دەكاتە سەر خاڵە سەربازییەكانی گرووپەكانی سەربە ئێران و رژێمی بەشار ئەسەد.

دوو گەورە تیرۆریستی داعش لە بەغدا دەستگیر كران
پێشت دوو گەورە تیرۆریستی داعش لە بەغدا دەستگیر كران
شەڕە تەقە لە سلێمانی ڕوویداو بریندار هەیە
دواتر شەڕە تەقە لە سلێمانی ڕوویداو بریندار هەیە
ەیوەندیدار