شەڕە تەقە لە سلێمانی ڕوویداو بریندار هەیە



لە یەكێك لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەكانی شاری سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان دوو هاوشی پڕۆژەكە ڕوویداو سێ پاسەوانی پەڕلەمانتارێكی كوردستان بریندابر بوون.

لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی “شاری دایك” لە سلێمانی، شەڕە تەقە لەنێوان دوو هاوشی پڕۆژەكە ڕوویداو سێ پاسەوانی هاوڕێ مەلا ستار، پەڕلەمانتاری كوردستان بریندارن.

بەپێی زانیارییەكان، گوللـەیەكی زۆر بەئۆتۆمبێلە درعەكەی هاوڕێ مەلا ستاری پەرلەمانتار كەوتووە و ئەگەر ئۆتۆمبێلەكە گوللـە نەبڕ (درع) نەبوایە كارەساتی زیاتر روویدەدا.

رووداوەكە بە جۆرێك بووە، سەرەتا بە تەلەفۆن لەنێوان هاوڕێ مەلا ستارو خاوەنی پڕۆژەی دایك كە شەریكن كێشەو دەمەقاڵێ روویداوە، دواتر هاوڕێ مەلا ستار وتوویەتی وا دێم، ئەوانیش خۆیان بەستووەو دەستبەجێ بەگەیشتنی هاوڕێ مەلاستار تەقە دروستبووە.

ئیسرائیل سووریای بۆردوومانكرد
پێشت ئیسرائیل سووریای بۆردوومانكرد
نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
دواتر نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
ەیوەندیدار