هاوشێوەی رەیان لە کۆبانێ منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ کەوتووەتەوە نێوبیرێکەوە



ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز بڵاویکردووەتەوە، پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ کەوتووەتە ناو بیرێکی ١٢٠ مەترییەوە، بەڵام تا ئێستا دەرنەهێندراوەتەوە.

ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە، لەپێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەوە، لەکۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان، منداڵێکی کوردی شارەکە بەناوی (ساڵح عەبدۆ) کە تەمەنی هەشت ساڵە، کەوتووەته‌ ناو بیرێکەوەو تائێستا خەڵکی ناوچەکەو تیمەکانی بەرگریی شارستانیی کۆبانێ لەهەوڵی ڕزگارکردنیدان.

منداڵە هەشت ساڵانەکە دانیشتوی گوندی (دیهابان)ی سەر بەشاری کۆبانێیەو ئەو بیرەی منداڵەکەی تێکەوتوە قوڵیه‌كه‌ى 130 مەترەو ئەو لەدوریی نزیکەی 50 مەتری ناو بیرەکەوە گیریخواردوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ١ی شوباتی ساڵی رابردووش منداڵێکی مەغریبی بەناوی رەیان کەوتە ناو بیرێکەوەو تەواوی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد دوای پێنج رۆژ لە مانەوەی لە نیو بیرەکە دەرهێندرام بەڵام گیانی لەدەستدا.

دوو هەزار و ٥٨٧ كۆچبەری نایاسایی قۆڵبەستكران
پێشت دوو هەزار و ٥٨٧ كۆچبەری نایاسایی قۆڵبەستكران
“زووتـر لـەگەڵ بەغدا رێکەوتبان ئەمڕۆ پێویستتان بەم بەپەلە تەسلیمبوونە نەدەبوو”
دواتر “زووتـر لـەگەڵ بەغدا رێکەوتبان ئەمڕۆ پێویستتان بەم بەپەلە تەسلیمبوونە نەدەبوو”
ەیوەندیدار