دوو هەزار و ٥٨٧ كۆچبەری نایاسایی قۆڵبەستكران


 

– لەنێوان رۆژانی ٢٤-٣٠ی ئاداردا دوو هەزار و ٥٨٧ كۆچبەری نایاسایی لە سەرانسەری توركیادا قۆڵبەستكراون و هەزار و ٧٤١ كۆچبەری نائاسایی دیپۆرتی وڵاتەكانیان كراونەتەوە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی لە هەژماری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەزارەتی ناوخۆی توركیادا بڵاوكراوەتەوە، لە هەفتەی ٢٤-٣٠ی ئاداردا لە سەرانسەری وڵاتەكەدا، دوو هەزار و ٥٨٧ كۆچبەری نایاسایی قۆڵبەستكراون كە ٩٢٢یان ئەفغانی، ٣٩یان پاكستانی، هەزار و ٦٢٦یان لە رەچەڵەكی دیكە بوون.

هاوكات هەزار و ٧٤١ كۆچبەری نایاسایی دیپۆرتی وڵاتەكانیان كراونەتەوە كە ٤٩٣یان ئەفغانی، ٧١ كەسیان پاكستانی و هەزار و ١٧٧ كەسیان لە رەچەڵەكی دیكە بوون و بەشێوەیەكی نایاسایی چوونەتە نێو توركیا.

ژمارەی ئەو كۆچبەرە نایاساییانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە دیپۆرتی وڵاتەكانیان كراونەتەوە، گەیشتووەتە ٢٦ هەزار و ٢٨ كۆچبەر.

لە هەمان ماوەدا، رێگری لە چوونە ناوەوەی ٥٩ هەزار و ١٠٤ كۆچبەری نایاسایی بۆ توركیا كراوە. ١٦ هەزار و ٣٤٤ كۆچبەری نایاسایی لە ناوەندەكانی رەوانەكردنەوەدان، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٣٣٠ كەسیان ئەفغانی، هەزار و ٩٤٥یان پاكستانی و ١٠ هەزار و ٦٩یان لە رەچەڵەكی دیكەن.

ئەو منداڵەی لە كۆبانێ‌ كەوتە ناو بیرەوە گیانی لەدەستدا
پێشت ئەو منداڵەی لە كۆبانێ‌ كەوتە ناو بیرەوە گیانی لەدەستدا
هاوشێوەی رەیان لە کۆبانێ منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ کەوتووەتەوە نێوبیرێکەوە
دواتر هاوشێوەی رەیان لە کۆبانێ منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ کەوتووەتەوە نێوبیرێکەوە
پەیوەندیدار