تەندروستی عێراق؛ زیاتر لە 500 هاووڵاتی ڕەوانەی نەخۆشخانەكران



وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو شەپۆلەخۆڵبارینەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراقی گرتۆتەوە، ٥١٥ هاووڵاتی بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەپارێگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە تائێستا ٥١٥ حاڵەتی تەنگەنەفەسی داغڵی نەخۆشخانەكان كراون.

ڕاشیگەیاندووە، لەو ژمارەیە بەشێكیان دوای ئەوەی چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەكانیان و هەندێكیشیان لەنەخۆشخانەكان ماونەتەوە و تەندروسیان ناجێگیرە.

عەبدوڵا كوێخا موبارەك؛ مەسرور بارزانی سوارچاك و ڕەمزی خۆ ڕاگری بوو
پێشت عەبدوڵا كوێخا موبارەك؛ مەسرور بارزانی سوارچاك و ڕەمزی خۆ ڕاگری بوو
ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لە شەقامی150 مەتری هەولێر ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە
دواتر ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لە شەقامی150 مەتری هەولێر ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار