ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لە شەقامی150 مەتری هەولێر ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەسەر شەقامی150 مەتری 3 ئۆتۆمبێل پێكیاندادا،لە ئەنجامی ڕووداوەكە 2 هاووڵاتی بە سەختی برینداربوون و ڕوداوەكەش بەكردنەوەی دەرگای لای شەقامی یەكێك لەئۆتۆمبێلەكان دروست بووە .

فازل حاجی ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، كاتژمێر3:10خولەكی پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 150مەتری 3 ئۆتۆمبێل پێكیاندادا،بەهۆی ڕووداوەكەوە 2 كەس بەسەختی برینداربوون .

ڕاشیگەیاند، سەرەتای ڕووداوەكەش بە كردنەوەی دەرگای لای شەقامی یەكێك لەئۆتۆمبێلەكان دروست بووە و لەدوای ئەوەی پەكی كەوتووە، بێ ئاگا دەرگاكەی كردۆتەوە و بێ ئەوەی سەیری ئاوێنەكانی بكات .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لەگەڵ كردنەوەی دەرگا بەئۆتۆمبێلێكی ڕۆیشتوو كەوتووە، كەلەلای چەپی ڕۆیشتووە،لەدەرەنجامیش ئوتومبێلەكە كۆنترۆلی لەدەستداوەو بەر ئۆتۆمبێلێكی تر كەوتووە.

تەندروستی عێراق؛ زیاتر لە 500 هاووڵاتی ڕەوانەی نەخۆشخانەكران
پێشت تەندروستی عێراق؛ زیاتر لە 500 هاووڵاتی ڕەوانەی نەخۆشخانەكران
ئەمریكا دەست بەسەر ئەو تەقەمەنیانەدا دەگرێت كە ئێران بۆ حوسییەكانی ناردراوە
دواتر ئەمریكا دەست بەسەر ئەو تەقەمەنیانەدا دەگرێت كە ئێران بۆ حوسییەكانی ناردراوە
ەیوەندیدار