بانكی ناوەندی عێراق: جیاوازی نێوان نرخی دۆلار لەبانك و بازاڕی ڕەش نامێنێت



بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بانكی ناوەندی لەسەرەتای ئەمساڵەوە، لەڕێی سێ‌ پاكێجەوە كۆمەڵێك رێوشوێنی گرتەبەر كە چارەسەری بەرزبونەوەی بەهای دۆلاری كرد لەبازاڕی ڕەش.

عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی رایگەیاندووە،جیاوازی نێوان نرخی دۆلار لەبانك و بازاڕی ڕەش وردە وردە نامێنێت كۆتوبەندەكانی سەر فرۆشتنی دۆلاریان نەهێشتوەو هەر بڕێك بیەوێت دەتوانێت بیفرۆشێت, بەمەرجی بوونی داواكاری ڕاستەقینە لەسەر دۆلار.

دەشڵێت، هۆكاری دابەزینی لەسەرخۆی دۆلار لەدوو ڕۆژی ڕابردودا، بۆ زیادكردنی قەبارەی فرۆشتنی دۆلار دەگەڕێتەوە لەلایەن بانكی ناوەندیەوە.

ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

محەمەد حەلبوسی ١٥ رۆژ دەکاتە مۆڵەت بۆخۆی
پێشت محەمەد حەلبوسی ١٥ رۆژ دەکاتە مۆڵەت بۆخۆی
نوێژی ئافرەت لە مزگەوتدا دروستە؟
دواتر نوێژی ئافرەت لە مزگەوتدا دروستە؟
ەیوەندیدار