محەمەد حەلبوسی ١٥ رۆژ دەکاتە مۆڵەت بۆخۆی


سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ماوەی ١٥ رۆژ مۆڵەت بۆخۆی دەکات و دەسەڵاتەكانی رادەستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد حەلبوسی فەرمانێكی پەرلەمانی دەركردووەو تێیدا مۆڵەتی ١٥رۆژی بەخۆی داوە، كە لەرۆژی ٣-٤-،٢٠٢٣ دەستپێدەکات و تەواوی دەسەڵاتەکانی خۆشی داوە بە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەکان و کاروبارەکانی پەرلەمان.

حەلبوسی لە نووسراوەکەیدا هیج ئاماژەیەکی بە هۆکاری وەرگرتنی مۆڵەتەکەی نەکردووە.

نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهان
پێشت نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهان
بانكی ناوەندی عێراق: جیاوازی نێوان نرخی دۆلار لەبانك و بازاڕی ڕەش نامێنێت
دواتر بانكی ناوەندی عێراق: جیاوازی نێوان نرخی دۆلار لەبانك و بازاڕی ڕەش نامێنێت
پەیوەندیدار