پرۆژەیەكی گەورەی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێ‌ دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی، جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی گرنگ بۆ كەمكردنەوەی بارگرانیی سەر هێڵ و وێستگەكان ڕادەگەیەنێت و خەرجی پڕۆژەكەش 700 ملیۆن دینارە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی كارەبا، بە بڕی نزیكەی (700) ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی كارەبا له ‌سلێمانی جێبەجێدەكرێت”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە”پڕۆژەكە لە چەند بەشێك پێكهاتووە كە بریتیین‌ لە گۆڕینی بەشێك لە هێڵی 33 كەی ڤی قولەڕەیسی – مۆبایلی هەڵگورد و گۆڕینی بەشێك لە هێڵی 33 كەی ڤی تانجەرۆ – باشوور و گۆڕینی رێڕەوی هێڵی 33 كەی ڤی شارباژێڕ – سیتەك و هەروەها ڕاكێشانی هێڵێكی 33 كەی ڤی لەنێوان وێستگەی بەردەكە و وێستگەی تاڤگە، هەروەها دانانی تاوەرێكی جۆری DCS بۆ مۆبایلی سەیدسادق”.

بەپێی زانیارییەكان، پڕۆژەكە لە قۆناغی كۆتاییدایە و بە تەواوبوونی سوودێكی زۆری بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هێڵەكان و وێستگەكانی كارەبا دەبێت.

سلێمانی؛ دەست بەسەر برێكی زۆر كاڵەكی خراپ بوودا گیرا
پێشت سلێمانی؛ دەست بەسەر برێكی زۆر كاڵەكی خراپ بوودا گیرا
مامۆستایانی وانەی ئینگلیزی لە هەرێم دەتوانن بچن بۆ  ئەمریكا
دواتر مامۆستایانی وانەی ئینگلیزی لە هەرێم دەتوانن بچن بۆ ئەمریكا
ەیوەندیدار