مامۆستایانی وانەی ئینگلیزی لە هەرێم دەتوانن بچن بۆ ئەمریكا



كونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر، دەرفەتێك بۆ مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی دەڕەخسێنێت و رلەِێگەی پڕۆگرامێكەوە دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن و بچنە ئەمەریكا.

ئەمڕۆ پێنج شەمممە، كونسووڵخانەی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر، دەرفەتێكی نایابی بۆ مامۆستایانی وانەی ئینگلیزیی خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی خستە ڕوو، بەپێی دەرفەتەكەش، مامۆستایانی ئینگلیزی دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ یەكێك لە پڕۆگرامەكانی فوڵبڕایت كە تایبەتە بە مامۆستایانی وانەی ئینگلیزی و لە ڕێی پڕۆگرامەكەوە دەچن بۆ ئەمەریكا.

مامۆستایان دەتوانن ماوەی نۆ مانگ لە زانكۆیەكی ئەمەریكا بەسەر ببەن و كۆتا ڕۆژ بۆ پێشكەشكردنی داواكاریییەكەش 3ی مانگی ئایارە.

پڕۆگرامەكانی فوڵبڕایت، یەكێكە لە بەناوبانگترین و ناوازەترین بەرنامەكانی ئاڵوگۆڕی ئەكادیمی و كولتووری لەسەر ئاستی جیهان، بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر مەرجەكانی وەرگرتن و چۆنیەتی پێشكەشكردنی داواكاری، سەردانی ئەم لینكە بكەن.

https://bit.ly/3TMaCCZ

پرۆژەیەكی گەورەی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێ‌ دەكرێت
پێشت پرۆژەیەكی گەورەی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێ‌ دەكرێت
عیراق ؛ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان كرا
دواتر عیراق ؛ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان كرا
ەیوەندیدار