عیراق ؛ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان كرا



وەزارەتی دارایی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بڕی پارەی پێویستیان ڕەزانەی هەر دوو بانكی رافیدەین و ڕەشید كردووە ، تا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان بكەن .

وەزارەتی دارایی عیراق وەزارەتی دارایی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بانكی رافیدەین و ڕەشیدیان پارەدار (تمویل) كردووە، تا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بكرێت .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە مانگانە لە ڕۆژی 1ی مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت، بەڵام بەهۆی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە دابەشكردنەكە پێشخراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەهەرێمی كوردستان دوێنێ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران كۆتایی هات و هێشتا دیار نیە كەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵ دەكرێت.

مامۆستایانی وانەی ئینگلیزی لە هەرێم دەتوانن بچن بۆ  ئەمریكا
پێشت مامۆستایانی وانەی ئینگلیزی لە هەرێم دەتوانن بچن بۆ ئەمریكا
وەزیری تەندروستی: نرخی دەرمانمان دابەزاندووە
دواتر وەزیری تەندروستی: نرخی دەرمانمان دابەزاندووە
ەیوەندیدار