وەزیری تەندروستی: نرخی دەرمانمان دابەزاندووە



وەزیری تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەدواداچووان بۆ جۆریی دەرمان كراوە و لە دواین هەنگاویشدا نرخی دەرمانیان دابەزاندووە.

دكتور سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەل كۆمپانیا و كۆگاكانی دەرمان لە كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ئێستا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی ئاسایشی گشتی و داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان بەدواداچوون بۆ دەرمانی ساختە و نەشیاو دەكا و جۆری دەرمانی گونجاویش ستیكەری كوالێتی كۆنتڕۆڵی لێ دراوە تا هاوڵاتی بزانێ نرخەكەی چەندە و چۆنیش بەكار دەهێنرێت”.

بە وتەی سامان بەرزنجی:”پرۆسەی چاكسازیی دەرمان بەردەوامە و لە ماوەی ڕابردوودا هەر دەرمانێك نەگونجاو بووبێت دەستی بەسەردا گیراوە، جگە لەوەش هێنانی دەرمان بە ڕێگەی نایاسایی تا كەمترین ئاست كەم بووەتەوە”.

وەزیری تەندروستی هەرێم دەڵێت:”جگە لە خاڵە سنووری و فڕۆكەخانەكان كە بە‌ پسوولەی وەزارەتی دارایی گومرگ لەسەر دەرمان دانراوە، هەر لایەنێك و لە هەر شوێنێك پارە لە بازرگانانی دەرمان وەربگیرێ، نایاساییە”.

عیراق ؛ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان كرا
پێت عیراق ؛ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان كرا
هەدەپە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێدەكات
دوات هەدەپە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێدەكات
پەیوەندیدار