کرێی هاتووچۆی خوێندکاران کەمکرایەوە



هاتووچۆی سلێمانی کرێی گواستنەوەی خوێندکارانی خوێندنگە و باخچەکان کەمکردەوە و دەشڵێت، هەر شۆفێرێک لەو رێنماییە لابدات لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو پاس و تەکسیانەی لە مانگی ئازاردا لە باخچەو خوێندنگە حکومی و ناحکومیەکاندا هاتوچۆیان بە خوێندکاران کردووە، لە کۆکردنەوەی کرێی مانگانە دەبێت رەچاوی رێنماییەکانی لیژنەی هاتوچۆی تایبەت بە گواستنەوەی خوێندکاران بکەن، وە کرێی هاتوچۆی رۆژانی پشووی بەهارە جگە لە رۆژانی هەینی لە خوێندکار وەرنەگیرێت، هەر شۆفێرێک لەو رێنماییە لابدات لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

رێکان جەمال، لەبارەی چۆنیەتی دیاریکردنی بری ئەو پارەیەی کە دەدرێت بە شۆفێری پاس و تەکسیەکان وتیشی:” کرێی مانگانەی خوێندکار دابەشی سێ دەکرێت، و دوو بەشی لە خوێندکار وەردەگیرێت، یەک بەشیش دەگەرێتەوە بۆ خوێندکار”.

کارەبای سلێمانی: بۆ ماوەی پێنج رۆژ ئەم شوێنانە کارەبایان نابێت
پێشت کارەبای سلێمانی: بۆ ماوەی پێنج رۆژ ئەم شوێنانە کارەبایان نابێت
ڕووسیا: یەكێتی ئەوروپا هەڵدەوەشێتەوە
دواتر ڕووسیا: یەكێتی ئەوروپا هەڵدەوەشێتەوە
ەیوەندیدار