ڕووسیا: یەكێتی ئەوروپا هەڵدەوەشێتەوە



ئەلكساندەر گروشكۆ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، مۆسكۆ لەو بڕوایەدایە بە چوونەناوەوەی ئۆكراینا بۆ یەكێتی ئەوروپا، یەكێتییەكە هەڵدەوەشێتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، گرۆشكۆ بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند:” ئەگەر یەكێتی ئەوروپا بەڕاستی ئۆكراینا بخاتە ژێر ڕكێفی خۆیەوە كە پێكهاتە نازیەكان و ئایدۆلۆژیای نازی دژ بە بەهاكانی ئەوروپای تێدا زاڵە، ئەوە مانای كۆتایی هاتنی یەكێتی ئەوروپا دەگەیەنێت”.

بە وتەی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا:”ڕۆڵی ئەوروپا لە بازرگانی نێودەوڵەتیدا بەرەو كەمبوونەوە دەچێت و ناوەندە ئابووری و سیاسییە كاریگەرەكان ڕوویا لە خۆرهەڵاتە”.

گرۆشكۆ پێیوایە:”ئەگەر یەكێتی ئەوروپا وەك هاوبەشێكی ئابووری گرنگی بە ڕووسیا نەدات، مۆسكۆ بە شێوەیەكی تر مامەڵەی لەگەڵ دەكات كە لەسەر بنەمایەكی واقیعی نوێ دەبێت”.

لەلایەكی ترەوە، گروشكۆ هۆشداریشیدا لە گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو لەلایەن مۆسكۆوە، گەر یەكێتی ئەوروپا ڤیزە بۆ هاووڵاتیانی ڕووسیا سنوورداربكات.

کرێی هاتووچۆی خوێندکاران کەمکرایەوە
پێشت کرێی هاتووچۆی خوێندکاران کەمکرایەوە
دی خیا خۆی لەگەڵ شەیتانە سورەكاندا یەكلایی دەكاتەوە
دواتر دی خیا خۆی لەگەڵ شەیتانە سورەكاندا یەكلایی دەكاتەوە
ەیوەندیدار