کارەبای سلێمانی: بۆ ماوەی پێنج رۆژ ئەم شوێنانە کارەبایان نابێت



کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بۆ ماوەی پێنج رۆژ هەردوو فیدەری ٧٢ و ٧٤ لە کاتژمێر ٧ی بەیانییەوە بۆ ٥ ئێوارە کارەبایان دەکوژێتەوە.

ئەندازیار، دڵزار عەبدولرەحمان سەعید لێپرسراوی بەشی هێڵەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی ، ڕایگەیاند: بەهۆی دەستپێکردنی پرۆژەی راکێشانی هێڵێکی ٣٣ کەی ڤی لە نێوان ویستگەی تاڤگە و وێستگەی بەردەکە ، لە سبەینێوە بۆ ٥ رۆژ هەردوو فیدەری ٧٢ و ٧٤ رۆژانە لە ٧ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە کارەبای تێدا نابێت.

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی پێویستیی پرۆژەکە هێڵی ١١کی ڤی لە فیدەرەکانی (٣٦٥، ٧٤، ٧٣، ٧٢ ) بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە بەرواری ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٣ەوە تا ٢ی نیسانی ٢٠٢٣ لە کاتژمێری ٧ بەیانی تا ٥ی ئێوارە دەکوژێنرێتەوە،
پرۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیای هێرۆوە جێبەجێدەکرێت و سودێکی زۆریشی بۆ سنورەکە هەیە.

مووچەی مانگی دوو كۆتایی دێت
پێشت مووچەی مانگی دوو كۆتایی دێت
کرێی هاتووچۆی خوێندکاران کەمکرایەوە
دواتر کرێی هاتووچۆی خوێندکاران کەمکرایەوە
ەیوەندیدار