یاسین مەحمود؛ جگە لە سەر فیترە كۆی زەكاتی ئەمساڵ دەگاتە نزیكەی 750 ملیۆن دۆلار



سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ساڵانە دەبێت لە هەرێمی كوردستان زەكاتی 20 بۆ 30 ملیار دۆلار دەربكرێت، كە پارەی ماڵ و موڵك و زێڕو پارەی نەختینەیی دەگرێتەوە و خەڵك هەیەتی ، دەشڵێت،”جگە لە سەر فیترە كۆی زەكاتی ئەمساڵ دەگاتە نزیكەی 750 ملیۆن دۆلار”.

یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ ژمارەی ئەوانەی ملیاردێرن 13 كەسن و ئەوانەشی، كە سامانیان لە سەروو پێنج ملیۆن دۆلارەوەیە گەیشتووەتە 10 هەزار كەس.

وتیشی ،” ئەگەر هەموو ئەوانەی زەكاتیان لەسەرە وەك پێویست زەكاتەكانیان دەربكەن، جگە لە سەر فیترە كۆی زەكاتی ئەمساڵ دەگاتە نزیكەی 750 ملیۆن دۆلار، لەگەڵ ئەوەی لە هەرێمی كوردستان شێوازی كۆكردنەوەی زەكات زۆر خراپە و شوێنێك نییە بۆ كۆكردنەوەی”.

ڕاشیگەیاند، هەموو كەسی:َ لە هەرێم ئەوەی لەسەریەتی وەك پێویست زەكات دەربكات، دەبێت لە كوردستان زەكاتی نزیكەی 30 ملیار دۆلار دەربكرێت، كە زەكاتی ماڵ و موڵك و زێڕو پارەی نەختینەیی دەگرێتەوە .

ئاشكراشیكرد، لیژنەی فەتوا لەهەرێم بۆ ئەمساڵ بڕی زەكاتی دیاریكردووە، ئەمە جگە لە سەرفیترە، بە پێی ئەو دیاریكردنە بێت دەبێت ، كۆی زەكاتی ئەمساڵ لە نێوان 500 بۆ 750 ملیۆن دۆلار بێت.

 

شاعیرێكی كورد قورئان وەردەگێڕێت بۆ سەر شێوەزاری هەورامی
پێشت شاعیرێكی كورد قورئان وەردەگێڕێت بۆ سەر شێوەزاری هەورامی
نانەواخانەی بێدارانی كانی با و كافتریای فۆڕئێكس داخران
دواتر نانەواخانەی بێدارانی كانی با و كافتریای فۆڕئێكس داخران
پەیوەندیدار