نانەواخانەی بێدارانی كانی با و كافتریای فۆڕئێكس داخران



لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن كافتریای فۆڕئێكس و نانەواخانەی بێدارانی كانی با، لەگەڕەكی كانی با داخران .

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەهەڵمەتی ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی 3ی 2023 بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكانی گەڕەكی كانی با، دەركەوتووە، كە كافتریای فۆڕئێكس و نانەواخانەی بێدارانی كانی با پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بەگشتی و تەندروستی بەتایبەتی نابن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریای فۆڕئێكس و نانەواخانەی بێدارانی كانی با دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

یاسین مەحمود؛ جگە لە سەر فیترە كۆی زەكاتی ئەمساڵ دەگاتە نزیكەی 750 ملیۆن دۆلار
پێشت یاسین مەحمود؛ جگە لە سەر فیترە كۆی زەكاتی ئەمساڵ دەگاتە نزیكەی 750 ملیۆن دۆلار
بەرپرسێكی پارتی بۆ سەدر: بۆ وات لێكردین
دواتر بەرپرسێكی پارتی بۆ سەدر: بۆ وات لێكردین
ەیوەندیدار