پەرلەمانتارێكی پارتی: بڕیارەكەی دادگای پاریس ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم ڕاناگیرێت



ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بەپێی ئەو ئالیەتە دەبێت، کە ھەردوو حکوومەت لەسەری دەگەنە ڕێککەوتن، نەک بڕیاری دادگای فەرەنسا و وتیشی، “هەردوولا لەسەر بنەمای پڕۆژە یاسای نەوت و غاز گەیشتووینەتە ڕێککەوتن”.

د. سەباح حەیدەر، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، “ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بۆ دەرەوە ڕاناگیرێت، بەڵام ئالیەتی ھاوبەش دەدۆزرێتەوە، ھەر ئەوەش، ڕێککەوتنی لەسەر کراوە لەناو پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق، کە ھەرێمی کوردستان و بەغدا ئالیەتی گونجاو بۆ ھەناردەکردنی نەوت دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی لەناو یاسای بودجەش ئەو بڕگەیە جێگیر بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، داھاتی نەوتی ھەرێم لەناو سندووقێک دادەنرێت بۆ ئەوەی ئەو فشارەی ناوخۆش لەسەر حکوومەتی فیدراڵ نەمێنێ.

دەشڵێت: “بڕیارەکەی دادگای فەڕەنسا کاریگەری لەسەر کەرتی نەوتی ھەرێمی کوردستان نابێت، لەبەرئەوەی ھەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیاکان ھەیە”.

د. سەباح حەیدەر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، “سەردانی ئەمڕۆی شاندی ھەرێمی کوردستان لەسەر پرسی یاسای بودجە و نەوت و غازە، کە دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ دەکات، ھەروەھا ڕێککەوتن لەسەر بنەما سەرەکییەکانی پڕۆژە یاسای نەوت و غاز کراوە کار بۆ ئەوە دەکرێت بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای نوێی نەوت و غاز لە عێراق”.

جەختیشی كردەوە، ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بەپێی ئەو ئالیەتە دەبێت، کە ھەرێم و بەغدا لەسەری ڕێک دەکەون، نەک بڕیاری دادگای فەڕەنسا.

بڕیارەكەی دوێنێی دادگای پاریس دی نەوتی هەرێم و توركیا لەكاتێكدایە، كە عێراق و هەرێم ڕێككەوتوون لە یاسای بودجەدا، كە نەوت لەڕێگەی عێراقەوە هەناردەی دەرەوە بكرێت و بودجەكەی لەژێر چاودێری حكومەتی فیدڕاڵی بگەڕێتەوە بۆ هەرێم و هاوكات یاسای نەوت و غازی فیدڕاڵی بە هەماهەنگی دەربكەن.

لیستێكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگەیەنرێت
پێشت لیستێكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگەیەنرێت
كەی باشترین كاتە بۆ وەرزش لە مانگی ڕەمەزان؟
دواتر كەی باشترین كاتە بۆ وەرزش لە مانگی ڕەمەزان؟
ەیوەندیدار