لیستێكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگەیەنرێت



پارێزەرێكی ڕاوێژكار، كە پێشتریش خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كردبوو ڕایدەگەیەنێت، كە لیستیكی یاسایی سەرتاسەریمان دەبێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

ئەمڕۆ یەك شەممە، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاریكرد و دڵشاد شەهاب، ڕاوێژكاری سەرۆكی هەرێم ئاشكرای كرد، ڕۆژی 18ی 11ی 2023 هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

ئومێد پاڵانی، پارێزەری ڕاوێژكار لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشوازی لەم فەرمانەیە هەرێمیە دەكەین، كە ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەریكرد بۆ دیاریكردنی ڕۆژی 18ی 11ی 2023 بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان .

وتیشی، “بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشداری پڕۆسەی دیموكراسی و پێشبركێی هەڵبژاردن دەكەین و لیستێكی سەربەخۆی سەرتاسەریمان دەبێت لە تەواوی هەرێمی كوردستان”.

ئاشكراشی كرد، لیستەكە ناوی (لیستی گەنجانی كوردستان) دەبێت و پێكدێت لە (100) كاندید و تەواوی كاندیدەكانیش كەسانی یاسایی دەبن، بۆئەوە ئەزموونی یاسایی خۆمان لە دادگاكان و دامەزراوە یاسایەكان بگوازینەوە بۆ ناو پەرلەمانی كوردستان، كە دەسەڵاتی یاسادانانە.

جەختیشی كردەوە، دەیانەوێت لە پەرلەمان و لە ڕێگای یاسادانان و دەركردنی یاسا خزمەتی گەلی كورد و خەڵكی كوردستان و پێكهاتەكانی كوردستان بكەین.

چاوبازە بەس مردن ناگەڕێنێتەوە
پێشت چاوبازە بەس مردن ناگەڕێنێتەوە
پەرلەمانتارێكی پارتی: بڕیارەكەی دادگای پاریس ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم ڕاناگیرێت
دواتر پەرلەمانتارێكی پارتی: بڕیارەكەی دادگای پاریس ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم ڕاناگیرێت
ەیوەندیدار