كەی باشترین كاتە بۆ وەرزش لە مانگی ڕەمەزان؟



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، پسپۆڕەكان كۆكن لەسەر‌ ئەوەی باشترین كات بۆ وەرزش لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان یەك كاتژمێر بۆ كاتژمێر و نیوێك پێش بەربانگ .

د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، كە یەك كاتژمێر بۆ كاتژمێر و نیوێك پێش بەربانگ، باشترین كاتە بۆ دابەزینی كێش، چونكە ڕێژەی شەكرەی خوێن لە كەمترین ئاست دایە و ماوەیەكی زۆر كەم ماوە بۆ قەربووكردنەوەی جەستە لە كەمی شلەمەنی و كانزاكان و وزە .

گرنگترین ڕێنمیاییە پزیشكیەكان:
پسپۆڕەكان كۆكن لەسەر‌ئەوەی باشترین كات بۆ وەرزش لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بریتین له دوو كات :
١ یەك سەعات بۆ سەعات و نیوێك پێش بەربانگ :
*باشترین كاتە بۆ دابەزینی كێش چونكە ڕێژەی شەكرەی خوێن له كەمترین ئاست دایە و ماوەیەكی زۆر كەم ماوە بۆ قەربووكردنەوەی جەستە لە كەمی شلەمەنی و كانزاكان و وزە بەڵام پیویستە ئەم خاڵانە بەرچاو بگیرێن :
*ماوەی وەرزش لە یەك كاژێر زیاتر نەبێت .
*ناگونجێت بۆ كەسانی بە ساڵاچوو بە تایبەت ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنی وەك نەخۆشی شەكر و بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشیەكانی دڵیان هەیە .
*شوێنی وەرزشەكە پێویسته گونجاو بێت لەڕووی پلەی گەرمی و شێوە ، چونكە نابێت پلەی گەرما بەرز بێت ، بۆ ئەوەی لەش‌ تووشی ووشك بوونەوە نەبیت ۰
*وەرزشی سووك یا مامناوەند هەڵبژێرە وێنەی ڕویشتن بە پێ ، هەروەلەكردن ، تەمرینی سویدی ، پاسكیل سواری ، بە كارهێنانی ئامێری وەرزشی كە خێرایی و قورسیەكەی سادە یا مامناوەندە .
*باشترە ھەر ئەو وەرزشانە بكەیت كە پێشتر كردووتە و وەرزشی تازە تاقی نەكەیتەوە لە مانگی ڕەمەزاندا .
* سوودەكانی وەرزش پێش بەربانگ :
١پاكردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوەیەكان .
٢ كاتێكی نموونەییە بۆ دابەزاندنی كێش .
٣  یارمەتی هێوەر بوونەوە و كەمكردنەوەی تووڕەیی ئەدات .
باشترین كات بۆ ئەنجامدانی وەرزش لە ڕەمەزان دا كەیە ؟
2 وەرزش دوای بەربانگ بە دوو سەعات و نیو بۆ چوار سەعات :
كاتێكی گونجاوە بۆ ئەو كەسانەی پیش بەربانگ ناتوانن وەرزش‌ بكەن بە هۆی نەبوونی كات یا كێشەی تەندروستی یا بەساڵاچووان ، هەروەها ئەوانەی ئەیانەوێت ماسولكە دروست كەن و دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان بۆ چەند كاژێرێك ئەنجامی دەن ، پێویستە ڕاستەوخۆ دوای ڕۆژوو شكاندن وەرزش‌ نەكرێت لە بەر دڵەكزی و زوو هیلاك بوون و شەكەتی .
 سوودەكانی وەرزش پاش بەربانگ :
* سووتانی وزەی زیاتر لە پێویستی جەستە دوای خواردن .
*بەرزكردنەوی ڕێژەی سووتاندنی چەوری و بنیات نانی ماسولكەكان .

پەرلەمانتارێكی پارتی: بڕیارەكەی دادگای پاریس ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم ڕاناگیرێت
پێشت پەرلەمانتارێكی پارتی: بڕیارەكەی دادگای پاریس ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم ڕاناگیرێت
سالار مەحمود: بڕیاری دادگای پاریس لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستانە
دواتر سالار مەحمود: بڕیاری دادگای پاریس لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستانە
ەیوەندیدار