مووچەی فەرمانبەران لەنێوان هەولێر و بەغدادا چی لێدێت؟



 

ئێستا هەناردەكردنی نەوت راگیراوە، ئەوەش واتای ئەوەیە حكومەتی هەرێم داهاتی بۆ دابەشكردنی مووچە نییە، كەواتا دەبێت چاوەڕێی بەغدا بكرێت، ئابووریناسێكیش دەڵێت چاوەڕێناكرێت بەغدا بە ئاسانی بڕیارەكان جێبەجێبكات، بۆیە ڕەنگە گرفت بۆ مووچەی مانگی ئادار دروستببێت.

توركیا فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانی ڕاگرتووە و پابەندی خۆی بە بڕیارەكەی دادگەی پاریسەوە ڕاگەیاندووە، بەوەش كێشە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دروستدەبێت، لەبەر ئەوەی داهاتی هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی مووچە، لە فرۆشتنی نەوتەوەیە، كە فرۆشتنی نەوتەكەش ڕابگیرێت، واتە پارە بۆ دابینكردنی مووچە نییە، ئەمەش واتە كێشە بۆ مووچەخۆران دروستدەبێت.

گوڵاڵە سدیق، چاودێری ئابووری لە لێدوانێكدا بۆ (خەڵك) ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە جۆرێك نەوتەكەی نەفرۆشتووە، كە سوودێكی بۆ هاووڵاتیان هەبێت، بۆیە ئێستا فەرمانبەران دڵخۆشن بە ڕاگرتنی نەوت.

ئەو پێی وایە، ئەگەر فرۆشتنی نەوت ڕابگیرێت‌و لەبەرامبەردا لە ڕێگای كۆمپانیای سۆمۆوە نەوتەكەی هەرێمی كوردستان بفرۆشرێت، ئەوا ڕێكارەكانی نەوت فرۆشتن دەچێتە ژێردەستی عێراق، ئەو كاتەش دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت‌و چیدیكە دواناكەوێت و مووچەخۆرانی هەرێمیش لەگەڵ عێراق مووچە وەردەگرن، دەرگای ڕەحمەتیش لە مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە، بەڵام ڕاستییەكەی وانییە، بەغدا بەئاسانی بڕیارەكان جێبەجێناكات.

گوڵاڵە سدیق هیچ ئومێدێكی بە بڕیارەكە نییە، دەڵێت “عێراق دەوڵەتێكی هێندە تۆكمە نییە، تا بتوانێت بڕیارەكان جێبەجێبكات، بەڵگەشی بۆ ئەوە بڕیارەكەی مانگی شووباتی ساڵی ڕابردووە، كە دادگەی فیدڕاڵی عێراق بۆ بە نایاسایی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەریكرد، بەڵام فرۆشتنی نەوتەكە هەر بەردەوامبوو”.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، عێراق و هەرێمی كوردستان سازشدەكەن، عێراق بەپێی بەرژەوەندییەكانی خۆی مامەڵە دەكات، ماوەیەكی دیكە لەگەڵ سازشكردنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ یەكدی، جارێكی دیكەی هەرێم دەست بە فرۆشتنی نەوت دەكاتەوە.

لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت، یاخود هەر هۆكارێكی دیكە ڕاستەوخۆ كێشە بۆ نەبوونی پارە بۆ دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان دروستدەبێت، ئێستاش كە فرۆشتنی نەوتەكە ڕاگیراوە، واتە حكومەت بیانووی بۆ دابەشنەكردنی مووچە هەیە، ئەگەری سەرهەڵدانی كێشە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار هەیە.

 

 

 

نزیكەی دوو هەزار كۆڵبەر بوونە قوربانی
پێت نزیكەی دوو هەزار كۆڵبەر بوونە قوربانی
دژی شەهیدكردنی چوار كوردەكەی جندرێس خۆپیشاندان ئەنجامدرا
دوات دژی شەهیدكردنی چوار كوردەكەی جندرێس خۆپیشاندان ئەنجامدرا
پەیوەندیدار