نزیكەی دوو هەزار كۆڵبەر بوونە قوربانی



 

ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردپا لە ڕاپۆرتێكدا كۆی ڕێژەی كوژران و برینداربوونی كۆڵبەرانی لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاند.

بەپێی ئەم ئامارە لە دوازدە ساڵی ڕابردوودا ١٩٥٦ كۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا كوژراون و برینداركراون.

كوژران: ٥٩٤ حاڵەت
بریندار: ١٣٦٢ حاڵەت
بێسەروشوێن: ٥ حاڵەت

ئاماری گشتی؛

٣٦ كەس لەو كۆڵبەرانەی كوژراون و بریندار كراون تەمەنیان كەمتر لە ١٨ ساڵ بووە.

٧٧ لەسەدی ئەم كۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی كوژراون و بریندار كراون.

كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە ڕێژەی ٧لەسەد لە ڕیزی دووهەمدا جێگای گرتووە.

كوژران و برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی مین و سەرمابردوویی هەركام بە ڕێژەی ٥ لەسەد لە ڕیزی سێهەمدایە.

شێوازی كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران:

كوژران و برینداربوون بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكان؛ ١٤٠١ حاڵەت.

كوژران و برینداربوون بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی؛ ١٣٠ حاڵەت.

مردن و گیرۆدەبوون لە بەفر و بۆران و ڕنوو؛ ٨٧ حاڵەت.

كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران بە هۆی تەقینەوەی مین؛ ٨٩ حاڵەت.

كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران بە هۆی بەربوونەوە بۆ نێو ڕووبار بەتایبەت لەكاتی ڕاوەدوونان لەلایەن هێزەكانەوە؛ ١٧ حاڵەت.

برینداربوونی كۆڵبەران بە هۆی لێدان و توندوتیژییەوە؛ ٢٧ حاڵەت.

كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەكانی توركیە؛ ١٧ حاڵەت.

كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران بە هۆی لێدان و توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاەوە؛ ١ حاڵەت.

كوژران بە هۆی جەڵتەی دڵ لە كاتی كۆڵبەری‌كردن و كەوتنە ژێر گوشار لە كاتی كۆڵبەریدا؛ ١٧ حاڵەت.

كەوتنی بار بەسەر كۆڵبەراندا لە كاتی كۆڵبەری؛ ١ حاڵەت.

بێسەروشوێن بوون؛ ٥ حاڵەت.

ئیفلیجبوون لە كاتی كۆڵبەریدا؛ ١ حاڵەت.

گازگرتوویی لەنێو چادر لە كاتی كۆڵبەری لە شاخەكاندا؛ ٣ حاڵەت.

برینداربوونی كۆڵبەران بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە كاتی كۆڵبەریدا؛ ١٤٧ حاڵەت.

ڕاپۆرتێكی گۆڤارێكی ئەمریكایی مشتومڕ لە هەرێم دروستدەكات
پێشت ڕاپۆرتێكی گۆڤارێكی ئەمریكایی مشتومڕ لە هەرێم دروستدەكات
مووچەی فەرمانبەران لەنێوان هەولێر و بەغدادا چی لێدێت؟
دواتر مووچەی فەرمانبەران لەنێوان هەولێر و بەغدادا چی لێدێت؟
ەیوەندیدار