ئۆتۆمبێلێك لە ماتۆڕسكیلێك دەدات و هەڵدێت



لەڕووداوێكی هاتووچۆدا لە ترافیك لایتی نزیك مزگەوتی بوخاری لێخوڕی ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كەمێك پێش ئێستا بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لەجۆری پێكدادان لە ترافیك لایتی نزیك مزگەوتی بوخاری لێخوڕی ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەستدا، كە لەدایكبووی 1996ەو، شوێنی نیشتەجێبونی قەزای كەلارە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاتڕۆڵ بووە و پاش ڕووداوەكەش ئۆتۆمبێلەكه بەئاڕاستەی ناحیەی ڕزگاری ڕۆشتۆتە سەر ڕێگای سەرەكی و لەشوێنی ڕووداوەكە نەماوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێكردوە، بەمەبەستی زانینی هۆكاری ڕووداوەكە.

بەپێی زانیارییەكان، شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە، كە گیانی لەدەستداوە ناوی (زێدان بەكر)ە و خەڵكی كەلارە.

سەرۆكی ئۆكراینا: ناتوانین هێرش بكەین
پێشت سەرۆكی ئۆكراینا: ناتوانین هێرش بكەین
لە بەسرە 95 سواڵكەر دەستگیركران زۆربەیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن
دواتر لە بەسرە 95 سواڵكەر دەستگیركران زۆربەیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن
ەیوەندیدار