لە بەسرە 95 سواڵكەر دەستگیركران زۆربەیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن



بەڕێوەبەرایەتی بنبڕكردنی تاوان لە بەسرە، دەستگیركردنی 95 سواڵكەر لە پارێزگای بەسرە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، هەموویان خەڵكی پارێزگاكانی باكوورن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە بڵاوكرایەوە”لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی فراوان و لەسەر فەرمان و ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ بۆ دەستگیركردنی سواڵكەران، لە سەنتەری پارێزگای بەسرە 50 منداڵ و 30 ژن و 15 پیاو لەشێوەی خێزاندا دەستگیركران كە هەموویان لە پارێزگاكانی باكوور و كوردستانەوە هاتوون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”سواڵكەرەكان لە ئوتێلەكان لە عەشار نیشتەجێبوون، لە دوای دەستگیركردنیان ڕادەستی دادوەریی كران و دادگاش بەپێی ماددەی پێنج لە یاسای بازرگانی كردن بە مرۆڤەوە ڕایگرتوون و هەڵمەتەكەش بەردەوامە”.

 

 

ئۆتۆمبێلێك لە ماتۆڕسكیلێك دەدات و هەڵدێت
پێشت ئۆتۆمبێلێك لە ماتۆڕسكیلێك دەدات و هەڵدێت
دادگای نێودەوڵەتی بڕیارێکی دژی نەوتی هەرێمی کوردستان دەرکرد
دواتر دادگای نێودەوڵەتی بڕیارێکی دژی نەوتی هەرێمی کوردستان دەرکرد
ەیوەندیدار