سەرۆكی ئۆكراینا: ناتوانین هێرش بكەین



ڤۆڵۆیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا كیێڤ بەهۆی نەبوونی چەكەوە ناتوانێت دژە هێرش دەستپێبكات.

زێلێنسكی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (یۆمیوری شیمبۆن) ڕایگەیاند: “هێشتا ناتوانین دەست پێبكەین. ناتوانین سەربازە ئازاكانمان بەبێ تانك و تۆپ و HIMARS (سیستمی موشەكی) بنێرین بۆ هێڵی پێشەوە، ئۆكراینا لە ئێستادا چاوەڕێی دابینكردنی چەك لە هاوبەشەكانی دەكات، ڕەوشی خۆرهەڵاتی وڵات “نالەبارە”.

دوێنێ‌ هەینی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ڕایگەیاند، دوای گوێگرتن لە زێلێنسكی لە ڕێگەی لینكی ڤیدیۆییەوە، سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا دڵنیایییاندا بە سەرۆكی ئۆكراینا كە هاوكاری كیێڤ دەكەن بۆ سەركەوتن لە ململانێكانی لەدژی ڕووسیا كە لە 24ی شوباتی 2022وە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە وڵاتەكەدا دەستپێكردووە.

پێنج شەممەی ڕابردوو سەركردەكانی یەكێتیی ئەورووپا پشتگیریان لە پلانێك كرد بۆ خێراكردنی گواستنەوەی تەقەمەنی بۆ ئۆكراینا،
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەشدا یەكێتی ئەوروپا پلانێكی دوو ملیار یۆرۆ پەسەند دەكات، لەپێناو دابینكردنی تەقەمەنی زیاتر بۆ كێیڤ.

ئۆكراینا لەئێستادا ئامادەكاری دەكات بۆ دەستپێكردنی دژە هێرش بەرامبەر بە ڕووسیا، لەو بارەیەوە لەگەڵ ماكرۆندا ژمارەیەك سەركردەی ئەوروپایی ئامادەیی خۆیان بۆ یارمەتیدانی كیێڤ دەربڕیوە، لەبەرامبەردا كرێملین چەند جارێك هۆشداریداوە لە پەرەسەندنی زیاتری ڕەوشەكە و پێیوایە ڕەنگە”ببێتە مایەی تێوەگلانی ڕاستەوخۆی ئەمریكا و ناتۆ لە ململانێكەدا”.

بنكەیەكی ئەمریكا مووشەكباران كرا و بایدن هەڕەشە لە ئێران دەكات
پێشت بنكەیەكی ئەمریكا مووشەكباران كرا و بایدن هەڕەشە لە ئێران دەكات
ئۆتۆمبێلێك لە ماتۆڕسكیلێك دەدات و هەڵدێت
دواتر ئۆتۆمبێلێك لە ماتۆڕسكیلێك دەدات و هەڵدێت
ەیوەندیدار