شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



کەشناسی هەریم رایگەیاند، لە سبەینێوە شەممە تا رۆژی دووشەممە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر شەپۆلێکى باران بارین و هەورەتریشقە.

بەشی پێشبنی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی شەممە ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێ ناوچە هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى کەمێک نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ دەستپێکردنى باران بارین و لە کاتەکانى نێوەڕۆدا ڕێژەى باران بارین زیاددەکات و هەندێ کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت و خێرایی با (15-25) کم/س دەبێت.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى نمە باران و بارانى مامناوەند و لە کاتەکانى شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان و هەندى ناوچەى دیکە بەردەوامى دەبێت.

پارێزگای هەولێر: لە ١٠ رۆژدا ٦١ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاکەیان کردووە
پێشت پارێزگای هەولێر: لە ١٠ رۆژدا ٦١ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاکەیان کردووە
کامێراکانی پۆینت تو پۆینت چۆن کاردەکەن سزاکەی چۆن دیاریدەکرێت؟
دواتر کامێراکانی پۆینت تو پۆینت چۆن کاردەکەن سزاکەی چۆن دیاریدەکرێت؟
ەیوەندیدار